دوێنێ دامه‌زراوه‌یه‌ك به ناوی دادگای فیدراڵی عێراق، دادگایه‌ك كه په‌یڕه‌ونامه‌ی ناوخۆیی و ئه‌و یاسایانه‌ی كه پێیان جووڵه ده‌كات و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، تایبه‌تن به سه‌رده‌می پێش ساڵی 2005، به جۆرێ كی دیكه دامه‌زراوه‌یه‌كی ماوه به‌سه‌رچوو به ناوی دادگای فیدراڵی عێراق، لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌رم و شه‌رمه‌زاری له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خۆی زیاد كرد.
ئه‌م دادگایه كه هیچ یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی پسپۆڕی بواری یاسا و به‌تایبه‌تی پسپۆڕی بواری ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی دادگای فیدراڵی نین، بڕیارێكی سیاسی به‌دوور له هه‌ر جۆره بنه‌ما و بنچینه‌یه‌كی یاسایی له باره‌ی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌ركرد.
ئه‌وه‌ی جێگای هیچ مشت و مڕ و قسه‌یه‌كی تێیادا نییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی سیاسی بۆ سه‌پاندنی ناسنامه‌یه‌كی سه‌رده‌ستی داگیركه‌ره له‌سه‌ر ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به رێبازی ئاشتییانه و دیموكراتیك بڕیاری خۆیداوه و بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی خۆی كه مافێكی سروشتی هه‌ر ئاده‌میزادێكه له جیهان و له هه‌ر پێنج سیسته‌می یاسایی جیهانیشدا وه‌كو مافێكی سروشتی و به‌بێ قه‌ید و شه‌رت ناسێنراوه.
دادگای فیدراڵی عێراق كه مانگی رابردوویش له باره‌ی رێفراندۆمه‌وه بڕیارێكی دیكه‌ی ده‌ركردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ناتوانێت به‌بێ وه‌رگرتنی رای لایه‌نی به‌رامبه‌ر بڕیار بدات، دوێنێ به هۆی گوشاره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا، به‌غدا ئیداره ده‌كه‌ن، بڕیاریدا كه گوایا رێفراندۆم نایاساییه.
ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق راست ده‌كات رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی نایاساییه، ئه‌ی چی له باره‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین و جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت؟ ئایا دادگایه‌ك كه له ژێر رهكێفی تاقمێكی نهتهوپهرهستی شۆڤینیدایه توانا، هێز و زانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هیچ جۆره روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه بدات؟ ئایا ئه‌وه‌نده خاوه‌ن زانیاری و تێگه‌یشتنی یاساییه كه بتوانێت له باره‌ی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ، به تایبه‌ت له باره‌ی ئازادی ژیان، ئازادی هه‌ڵبژاردن، ئازادی بڕیاردان و ئازادی راده‌ربڕین روون كردنه‌وه بدات و به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌مه یاساییه‌كانی جیهانه‌وه بڵێت به گوێره‌ی ئه‌م ده‌قه یا به گوێره‌ی ئه‌م زانسته، ئه‌م ماف و ئازادییانه ناده‌ستوورین؟
ئه‌و دادگایه كه ئه‌ندامانی بڕوایان به دیموكراسی، فیدراڵییه‌ت و ئازادی نه‌بووه و نییه و نابێت، توانا و كارامه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بتوانێت شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی خۆی بكات؟ ئه‌وه‌ی له بنه‌ما یاساییه‌كانی سیسته‌مه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، نێوه سه‌رۆكایه‌تی، په‌رله‌مانی، فیدراڵ و دیموكراسیدا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی دادگای فیدراڵی هه‌ڵسه‌گاندن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێو پێكهاته فیدراڵییه‌كانی نێو سیسته‌مێكن كه تایبه‌تن به چۆنێتی ئیداره كردن، ئابووری، جێبه‌جێ كردن یا جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكان. بۆ نموونه دادگای فیدراڵی مافی بڕیاردانی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی نێوان دوو په‌رله‌مانی فیدراڵ‌دا هه‌یه، مافی بڕیاردانی له سه‌ر كێشه‌یه‌كی نێوان ئیداره‌ی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌یه‌كی لۆكاڵی سه‌ربه ناوه‌ندی فیدراڵ هه‌یه.
له هه‌ر پێنج سیسته‌می یاسایی جیهاندا و هه‌روه‌ها له روحی قه‌وانین و یاسا و بنه‌ماكانی سیسته‌مه دیموكراتیك، فیدراڵ، سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كاندا به تایبه‌تی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه چه‌ندین پێكهاته‌ی جیاجیایان له خۆیان گرتووه، نه دادگای ده‌ستووری، نه دادگای فیدراڵی و نه دادگای لۆكاڵی بۆیان نییه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بڕیار یا هه‌نگاوانه بده‌ن كه پێكهاته‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشان كردنی چاره‌نووسی خۆی یا چۆنییه‌تی ژیان و ئیداره كردنی خۆیان ده‌ری ده‌كه‌ن. له پاڵ ئه‌مه‌یشدا دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا، دادگای لاهه و خۆدی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك خاوه‌ن ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته نین كه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس یا ئیراده‌ی نه‌ته‌وه، گه‌ل یا پێكهاته‌یه‌كی ئه‌تنیكی بده‌ن. چونكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌مووی ئه‌م دامه‌زراوانه‌دا دان به مافی دیاركردنی چاره‌نووس، ئازادی ژیان، ئازادی بڕیاردان، ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی بیركردنه‌وه نراوه و ئه‌م ئازادییانه له پاڵ هه‌ر سێ مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان (مافی كه‌لتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری)دا به‌شێكی سه‌ره‌كی و حاشاهه‌ڵنه‌گری مه‌نشووری ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن و چه‌ندین سه‌ده‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كار به‌و پیوانانه ده‌كات.
مافی دیاركردنی چاره‌نووس له هه‌ر ده‌قێكی یاسایدا وه‌كو مافێكی ره‌وا و سروشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له ده‌قه ئاینییهكانیشدا وه‌كو مافێكی ره‌وا و ئاینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م دراوه و پێ ده‌گوترێت مافی ئه‌زه‌لی و هیچ كه‌س، لایه‌ن، دامه‌زراوه، ده‌سه‌ڵات و هێزێك ماف و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌م مافه پێشێل بكات. چونكه ئه‌و مافه ده‌ربڕی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه و گه‌له و نه‌ته‌وه و گه‌لیش له هه‌موو سیسته‌مه یاسایی و سیسته‌مه دیموكراتیك، فیدراڵ و ئازادیخوازه‌كاندا سه‌رچاوه‌ی ره‌وایه‌تی، هێز، ده‌سه‌ڵات و یاسایه.
ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراقی له باره‌ی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێش هه‌موو شتێك، تۆمار كردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شه له‌سه‌ر مێژووی كرداره دژه مرۆڤایه‌تییه‌كانی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و دواتریش پێشێل كردنی زه‌قی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، پێشێل كردنی ده‌ستووری خۆدی عێراق و هه‌ڵسانه به ئه‌نجامدانی كارێك كه له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی دادگادا نییه. له هه‌مووی ئه‌مانه‌یش گرنگتر ئاسته‌نگ كردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به زۆر ناسنامه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و ناچاری ناسنامه‌ی سه‌رده‌ست و داگیركه‌ر كراوه. له‌مه‌یش گرنگتر پێشێل كردنی یاسایه‌كی ئاسمانی، مرۆیی و یاسایی گه‌لی كوردستانه و ئه‌مه‌یش له ئاست، ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركی دادگایه‌ك كه ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه و ئه‌ندامه‌كانی به گوێره‌ی هاوسه‌نگی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی سه‌ربه ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستنیشان كراون، نییه.
رێفراندۆم یه‌كێكه له رێبازه ئاشتیخوازانه سه‌رده‌مییه‌كانی ده‌ربڕینی ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و گشتی، جا رێفراندۆم بۆ هه‌ر بابه‌تێك بكرێت پێویسته رێزی لێ بگیردرێت، چونكه رێبازێكی ئاشتییانه، دیموكراتیك و سه‌رده‌مییانه‌یه. به‌ڵام كاتێك بابه‌تی رێفراندۆم مافی دیاركردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا دانیشتوانی وڵات و هه‌رێمێك بێت ئه‌و كاته پێویسته زیاتر رێزی لێ بگیردرێت، چونكه ئه‌گه‌ر رێزی لێ نه‌گیرێت، رێبازی دیكه بۆ ده‌ربڕینی ویست و ئیراده هه‌یه.
دادگای فیدراڵی عێراق كه پشتی به ده‌ستووری عێراق به‌ستووه و حكومی به ناده‌ستووری بوونی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، هیچ به‌دواداچوونێكی بۆ ده‌ستووری عێراق نه‌كردووه، ده‌ستوورێك كه له نیوه‌ی زیاتری له لایه‌ن خۆدی به‌غدایه‌وه پێشێل كراوه. ئایا دادگای فیدراڵی عێراق بۆ چی كاتێك بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140 درا، بێ هه‌ڵوێست و بێده‌نگ بوو؟
بۆ چی كاتێك بڕیار له‌سه‌ر بڕینی قووت و مووچه‌ی دانیشتوانی كوردستان درا هیچ هه‌ڵوێست و بڕیارێكی نه‌بوو؟ بۆ چی كاتێك بڕیاری به‌كار هێنانی سوپا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان درا، دادگای فیدراڵی كۆبوونهوهیهكیشی ئه‌نجام نه‌دا؟ ئایا بۆ چی چه‌ندین ساڵه یاساكانی نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه جێبه‌جێ ناكرن، دادگای فیدراڵی ده‌نگی نییه و ره‌نگی نییه؟ ئه‌مانه ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه ده‌بوایا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری له‌سه‌ریان دابا نه‌ك بڕیار له‌سه‌ر رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات.
چونكه رێفراندۆم كێشه‌یه‌ك نییه له نێوان دامه‌زراوه یا ئیداره‌یه‌كی لۆكاڵی له‌گه‌ڵ ئیداره یا دامه‌زراوه‌یه‌كی ناوه‌ندیدا به‌ڵكو پرسی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئاست، ده‌سه‌ڵات و حه‌دی هیچ دادگایه‌كی فیدراڵیدا نییه. ره‌نگه بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیسپانیا بۆ دانی ره‌وایه‌تی به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی وه‌كو نموونه بهێنرێته‌وه. راسته دادگای ئیسپانیایش له باره‌ی رێفراندۆمی كاتالۆنیاوه بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركردووه. به‌ڵام جیاوازی زۆر گه‌وره له نێوان عێراق و ئیسپانیا، كاتالۆنیا و كوردستاندا هه‌یه. چونكه ئیسپانیا بۆ خۆی ئه‌ندامی پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی ناوچه‌ییه كه پێ ده‌گوترێت یه‌كێتی ئه‌ورووپا، یه‌كێتی ئه‌ورووپایش له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی قه‌ومی سه‌رده‌ستی داگیركراو بۆنیاد نه‌نراوه به‌ڵكو له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوبه‌شی ته‌وافوقی بۆنیاد نراوه و لووتكه‌ی دیموكراسی و ئازادییه. هاوكات كاتالۆنیایش به بڕیاری ئیسپانیا وه‌كو كوردستان رووبه‌رووی، كۆمه‌ڵكۆژی، كیمیاباران كردن، ته‌عریب كردن، زینده‌به‌چاڵ كردن، سووتاندنی گوند، بڕینی بوودجه و مووچه نه‌بووه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی له ئیسپانیا و كاتالۆنیا ده‌گوزه‌رێت شتێكی دیكه‌یه و ئه‌وه‌ی له عێراق و كوردستانیش ده‌گوزه‌رێت شتێكی دیكه‌یه، مه‌به‌ستی بڕیاره‌كه‌ی ئیسپانیا هێشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی تهوافۆقییه به‌ڵام مه‌به‌ستی بڕیاره‌كه‌ی دادگای عێراق، فه‌رز كردنی ناسنامه‌ی سه‌رده‌ستی داگیركه‌ره به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی روحی یاسا و سیسته‌می كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه.