Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:53

که‌رکوک و شه‌ڕی نه‌وت ...

هه‌نگاوی 16 ئۆكتۆبه‌ر ئێرانیه‌كان چۆن لێی سه‌ركه‌وتن
100%

له‌پاش دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێڕاق كه‌ركوك چه‌قی گرفته‌كان بووه‌ ، له‌نێوخۆی وڵات كورد و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕان و له‌ ده‌ره‌وه‌ش وڵاتانی ئیقلیمی ، توركیا به‌به‌شێك له‌ وڵاتی خۆی ده‌زانێت و ئێرانیش چاوی له‌ نه‌وته‌كه‌ی بووه‌ .

نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئێران له‌ رێگه‌ی دارده‌سته‌كانی له‌حكومه‌تی به‌غدا هه‌وڵیدا بردنی نه‌وت بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌یاسایی بكات به‌ واژووكردنی په‌ڕێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق و راكێشانی بۆڕیێك بۆنێو خاكه‌كه‌ی به‌بێ خستنه‌رووی هیچ ورده‌كاریێك ، ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێناو رێگه‌ی نه‌دا ئه‌و پیلانه‌یان سه‌ربگرێت ، له‌دوای ئه‌و رۆژه‌ ئێران له‌ناوخۆ و له‌عێڕاق ده‌ستی به‌ ململانێی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و پارێزگاره‌كه‌ی كرد .

له‌دوای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و پیلانه‌یان چه‌ندین جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری كه‌ركوكیان په‌لكێشی به‌غدا كردن و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ كردن و ئه‌كڕادانی مالیكیش رۆڵیان ده‌بینی بۆ رازی كردنیان به‌ڵام بێهوده‌بوو ، ئه‌وان نه‌چونه‌ ژێر باڵی داواكاریه‌كه‌ی تاران و به‌غداد بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ خزمه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران ، كاك رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌و رۆژه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌به‌غدابوو بۆ واژوكردنی بردنی نه‌وتی كه‌ركوك گوتی (تا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیارنه‌دات ، كه‌س ناتوانێت بۆڕی نه‌وت له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ ئێران رابكێشێت ) .

ئێران چیكرد :

له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌وڵی زۆریدا بۆدورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رێگربوون له‌به‌رده‌م راكێشانی ئه‌و بۆڕیه‌ نه‌وته‌ی ئه‌وان كاریان بۆ ده‌كرد كه‌چی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، قۆناغی دووه‌م وه‌گه‌ڕخستنی چه‌ند كه‌سێكی كورد كه‌ خزمه‌تی ئه‌جێندای ئێرانیان ده‌كرد و ده‌كه‌ن بۆ ناشیرن كردنی كاربه‌ده‌ستانی كه‌ركوك تا مه‌رامی كوێخاكانیان بێننه‌ دی ، زۆر یان كه‌م ئه‌و پیلانه‌شیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانویست سه‌ری نه‌گرت و شكستیان لێی هینا ، به‌ڵام قاسم سله‌یمانی و هاوكاره‌كانی ده‌سته‌وه‌ژنۆ نه‌وه‌ستان .

هه‌نگاوی 16 ئۆكتۆبه‌ر ئێرانیه‌كان چۆن لێی سه‌ركه‌وتن :

تاران به‌ به‌غدای گوت كه‌ركوكت وه‌ك خاك و شار له‌ رێگه‌ی‌ دۆسته‌ دڵسۆزه‌كانم بۆت ده‌گێڕمه‌وه‌ ، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هێزه‌ی من ده‌بێت كه‌ركوكت بۆ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ به‌وه‌ رازی بوون ، چونكه‌ بۆئه‌وان هه‌موو هاوكێشه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كۆتایی ده‌هات ، كه‌ركوك عروبیه‌ته‌كه‌ی بۆده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ،خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌بار ده‌به‌ن ، یه‌كڕیزی كورد تێكده‌ده‌ن ، سوپای ئاغای هه‌ردوولاشیان داهاتێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت ، دۆسته‌ دێرینه‌كه‌شیان حه‌قی چاكه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و له‌ناوخۆ پێی به‌هێز ده‌بن ، پێش شه‌وی شازده‌ی مانگ له‌ ناحیه‌ی ره‌شاد كۆبونه‌وه‌یێكی حاجی قاسم و دۆسته‌ دێرینه‌كان پلانی خۆیان دانابوو كه‌ چۆن پاشه‌كشه‌ به‌هێزه‌كانیان بكه‌ن وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م دواتر درێژه‌ به‌ قۆناغه‌كانی دیكه‌ش بده‌ن .

ئێران له‌به‌شی تازه‌ی ویلایه‌تی فارس له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌یده‌توانی ئه‌وكاره‌ وابه‌ئاسانی جێبه‌جێ بكات ، به‌ڵام كه‌ركوك دۆسته‌ دێرینه‌كانی خۆیان له‌وێ بوون و ئه‌وانیش كه‌ڵكیان له‌و دۆستایه‌تیه‌ وه‌رگرت ، ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌وێش وه‌ده‌ستیان هینان بۆئه‌وان چاوه‌ڕوان كراوبوو ، چونكه‌ ده‌یانزانی بارزانی به‌هیچ جۆرێك ناچێته‌ بنباڵی دروست كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گه‌ر باجی پاراستنی یه‌كڕیزی نێوخۆیی هه‌رچه‌ند زۆر و قورسیش بێت .

هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا چیبوو...

به‌رپرسانی باڵای عێڕاق ئه‌وه‌یان به‌ ئه‌مریكا گوتبوو ئێوه‌ له‌دوای ئازادی عێڕاق ئه‌و به‌ڵێنه‌تان به‌ئێمه‌ داوه‌ یه‌كپارچه‌ی خاكه‌كه‌مان بپارێزن ، بۆیه‌ ده‌بێت رێگه‌مان پێبده‌ن ئه‌و كاره‌ی پلانمان بۆداناوه‌ ئه‌نجامی بده‌ین ، بێگومان ئه‌مریكاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردن ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیارنیه‌ ده‌سكه‌وتی ئه‌مریكا له‌و یاریه‌ چیبوه‌ .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.