Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:03

ریفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌

په‌رله‌مانی عێراق هیچ رێزێك بۆ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان و بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی و ئیداری دانانێت
پیران ئه‌میر
#7
100%

دادگای فیدرالی دوای ڕونكردنه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوور و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ ڕیگه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ رێزی له‌ بریاره‌كه‌ی دادگا گرتووه‌.

 

دیاره‌ مادده‌ی یه‌كه‌م له‌ هه‌موو یاسا و رێسا و ده‌ستورێك ته‌عبیره‌ له‌ كۆی سیسته‌م و یاسا و ده‌ستوره‌كه‌. ده‌ستووری عێراق له‌ مادده‌ی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌ به‌ (فیدرالی)بوونی عێراق ده‌كات، واته‌ پابه‌ندی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق كه‌ ده‌سه‌لاتی ته‌واوی فیدرالی بداته‌ هه‌رێم و هه‌موو مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسی و ئیداریه‌ فیدرالیه‌كانی پێ بدات، هه‌روه‌ها عێراق به‌ وڵاتێكی (خاوه‌ن سه‌روه‌ری) داده‌نێت واته‌ عێراق مولزه‌م ده‌كات كه‌ ده‌بێ سه‌روه‌ری پارێزراو بێت و دور بێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر دیموكراسی و سیستمی په‌رله‌مانی كراوه‌ته‌وه واته‌ رێز له‌ ماف و ده‌نگی هاولاتیان بگیرێت و په‌رله‌مانیش نه‌بێته‌ جێگای پلان دارشتن دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌كان، له‌ دوا خاڵدا پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ جێ به‌جێ كردنی ده‌ستوور.

ڕیفراندۆم شه‌رعیه‌ و هه‌لنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و هه‌لناوه‌شێته‌وه‌ چونكه‌ حكومه‌تی عێراق و ده‌سه‌لات داره‌كانی له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌سه‌لاتی ڕابردوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بوون به‌ پێدانی ده‌سه‌لاتی فیدرالی به‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌كاری هێناوه‌ ته‌حه‌دی گه‌وره‌ بووه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها عێراق بۆته‌ دارده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌ و شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی سه‌روه‌ری عێراق، چونكه‌ له‌ ئێستادا ئێران ده‌ست ڕۆیشتووی ژماره‌ یه‌كه‌ و له‌ عێراقدا و زیاتر له‌ 22 ده‌وله‌تی تری جیهانیش له‌ژێر ناوی جیا جیا سه‌ربازیان له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ئاسمانی عێراقیش بۆته‌ جێگای ته‌ڕاتێتی فڕۆكه‌ی جه‌نگی وڵاتانی دراوسێ.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆماری عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك (دیموكراسی)نی یه‌ ئه‌گه‌ر بریار بێت وڵات دیموكراسی بێت ده‌بێت رێزی ته‌واو له‌ ده‌نگی (به‌لێ)ی خه‌لكی كوردستان بگرێت و وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی قبوڵ بكرێت به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و جێبه‌جێ كردنی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ پابه‌ند بوونی عێراق به‌ (مادده‌ی یه‌كه‌م)ی ده‌ستوور كه‌ (خۆیان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن)، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق هیچ رێزێك بۆ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان و بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی و ئیداری دانانێت و هه‌ر جاره‌ی له‌ژێر بیانویه‌ك پێكهاته‌یه‌كی عێراق له‌ بڕیاردان ده‌سڕێته‌وه‌ و بۆته‌ جێگای ده‌ركردتنی یاسای سوپای سه‌ربازی مه‌زهه‌بی بۆ قڕكردنی ده‌نگی جیاواز. بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك وه‌ڵام بۆ دادگا رێزگرتنی بۆ ئه‌و مادده‌یه‌ی ده‌ستوور راگه‌یاند له‌ روانگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی (ئه‌م ده‌ستووره‌ یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق ده‌پارێزێت) واته‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت له‌ داهاتوودا ببینه‌ دوو دراوسێ ی باش!

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.