شتێكى نوێ نییه و له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا زۆر جار یاساى جه‌نگه‌ڵ په‌یڕه‌و كراوه و گه‌وره بچووكى خورادووه، مانه‌وه‌ش هه‌روا ئاسان نه‌بووه و زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری گەورەکانیش له‌سه‌ر لاشه‌ى رۆڵه‌كانیان به‌رده‌وام بوون بۆ ئه‌وه‌ى جێ پێى خۆیان قاییمتر بكه‌ن.
هه‌مان مێژوو له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا له زۆر ناوچه دووباره بووەته‌وه، ئه‌وه‌تا سووریا وا پێنج ساڵه شه‌ڕ تێیدا به‌رده‌وامه و به هه‌زاره‌ها رۆڵه‌ى گه‌لانی له هه‌ردوو به‌ره‌ى دژ له‌گه‌ڵ ده‌بنه قوربانى له‌پێناو مانەوە یان لابردنی كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت جیاوازه له‌وه‌ى سووریا، جیاوازییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه له سووریا هاووڵاتى له‌دژى رژێمه‌كه‌ى ده‌جه‌نگێ و رژێمه‌كه‌ش بۆ مانه‌وه‌ى خۆى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركوتیان ده‌كات، به‌ڵام له عێراقدا سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنێكى (گوایه دیموكراتییانەدا) ده‌نگ بهێنێت،رۆڵه‌ی گه‌لانی عێراق ده‌كاته قوربانى، ئەویش به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكى وه‌كوو كوردستان كه پێشتر ئه‌م هه‌رێمه جێى حه‌واندنه‌وه و له‌خۆگرتنى كه‌سانێكى وه‌كوو عه‌بادى بوون له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا.
وه‌كوو ئاشكرایه عه‌بادى کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بۆ پەرلەمانتاری تەنیا (پێنج هەزار) دەنگی هێنا، ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه بەهێز و به‌توانایه نییه كه بڕیارێكى له‌و جۆره بدات و هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان، ئەو کوردستانەی له شه‌ڕى دژى داعشدا به خوێنى پێشمه‌رگه ناوچەکانی رزگار كران، به‌ڵكوو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستای عێراق و هه‌موو ئه‌و عێراقییانه یاریى ده‌ستى وڵاتانى وه‌كوو ئێران و ئه‌مه‌ریكان، یارییه‌كه روون و ئاشكرایه و وه‌كوو گوتم كه بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بادییه له پۆسته‌كه‌ى ئه‌مه‌شیان وه‌كوو ده‌ڵێن (له‌به‌ر خاترى عه‌لى نییه، به‌ڵكوو له رقى عومه‌ره) واتا له دژى مالیكییه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسم كردن شتى نوێ نین و سیاسه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ ده‌چنرێ، بەلاَم ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه جێى پرسیاره ئه‌وه‌یه"عه‌بادى چۆن ده‌نگى گه‌ل به‌ده‌ست دێنى؟ ئایا هاووڵاتیانی عێراقى له‌وه نه‌گه‌یشتوون كه ئه‌مه سیاسه‌تێكى فاشیله و رۆڵه‌كانیان به‌كوشت ده‌دا بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا؟ تۆ بلێى وه‌كوو له ئایه‌تێكدا هاتووه (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ) تا ئێستا عه‌ره‌ب بایى ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان كامڵ نه‌بووبێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن یارییان پێ ئه‌كرێت؟ یان ئه‌و ئایه‌ته وه‌كوو چۆن بۆ ئه‌وان هاتووه و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی پێیان بڵێت عاقل بن؟
له‌م یارییه‌دا هێشتا دیار نییه كێ براوه‌یه و كێ دۆڕاوه, ئه‌وه‌ى دیاره رۆڵه‌كانى ئه‌و گه‌له به‌هۆى هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان رۆژانه ده‌بنه قوربانى كه من به‌ش به‌حاڵى خۆم به‌زه‌ییم به‌و سه‌ربازه عه‌ره‌بانه‌شدا دێته‌وه كه ناتوانن د‌رك به‌وه بكه‌ن كه قوربانییه‌كه‌یان به‌فیڕۆ ده‌چێت یان نازانن كه بۆ ده‌بنه قوربانى! ئه‌وه جگه له په‌رۆشیم بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان كه هه‌رده‌م جێى شانازیى ئێمه بوون و هه‌تا دوایین ساتى ژیانمان، قه‌رزارى قوربانیدان و گیانفیدایی ئه‌وان و ماڵباته‌كانینانین.
چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌بین، بزانین حه‌یده‌ر عه‌بادى ئەگەر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا مایەوە به‌پێى ئه‌و پروپاگه‌نده‌یەى ده‌یكات و هه‌روه‌ها به‌كوشتدانى رۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌ى، ئایا عێراق به‌ره‌و كه‌نارى دیموكراسى ده‌بات، ئایا دەتوانێت لە ریزبەندی گەندەڵتررین وڵاتانی دونیادا، عێراق پلەیەک بهێنیتە سەرەوە، یان له سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن لە فراوانکردنی گەندەڵی و سه‌ركوتكردنى سوننه و قاییمكردنى شیعه و حیساب نه‌كردن بۆ مافى خەڵکی کوردستان؟