پێش شۆڕشه مێّژوویهكهی 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا چه‌نده‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له كورد و به‌رپرسانی كوردستان كرد كه ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ سوور بن له سه‌ر ئه‌نجامدانی رێفراندۆم سزایان ده‌ده‌ن، به‌ڵام كورد كه چۆكی بۆ سه‌دام و داعش دا نه‌دا، گوێى به‌م هه‌ڕه‌شانه نه‌دا و بڕیاره‌كه‌ی خۆی برده سه‌ر و شۆڕشه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رخست.
دوای رێفراندۆمیش، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌غدا كه خاوه‌ن عه‌قڵ و عه‌قڵیه‌تێكی ملیتاریستی شهڕخوازانهن وه‌كو به‌شێك له داب و نه‌ریتى و كه‌ڵتووری سیاسی خۆیان كه به درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد نیشانیان داوه، ئه‌مجاره له هه‌ڕه‌شه زیاتر كۆمه‌ڵێك بڕیاری نالۆژیكی و ناعاقڵانهیان له دژی كوردستان ده‌ركرد.
عه‌قڵ كه ملیتاریست و شه‌ڕ خواز بێت، ئاماده نییه بێجگه له خۆی و به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی خۆی دان به هیچ راستییه‌كدا بنێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و راستییانه‌ش له كتێبه ئاسمانییه‌كان، پێنج سیسته‌مه یاساییه‌كه‌ی جیهان و تۆره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا دانیان پێدا نرابێت و كرا بن به به‌شێك له ره‌وتی ژیانی سیاسی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نموونه دیموكراسی، هه‌ڵبژاردن و مافی هه‌ڵبژاردن، ئازادی هه‌ڵبژاردن، ئازادی بیروڕا، ئازادی له بڕیاردان بۆ دیار كردنی چاره‌نووس، یه‌كسانی و دادوه‌ری. ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵه پێوه‌ر و پیوانێكن كه هه‌م له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا به كه‌م و زیاد باسیان لێوه كراوه هه‌م له هه‌ر پێنج سیسته‌می یاسایی جیهانیش باسیان لێوه كراوه و بوونه، وه‌ك پیوان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی دیموكراسی له وڵاتان و پێشكه‌وتوو بوونی وڵاتان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌قڵ ملیتاریست، شۆڤینى و شه‌ڕخواز بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكات، ئاماده‌یه پشت له‌و هه‌موو پیوان و پێوه‌ره بكات كه جیهان و مرۆڤایه‌تی له بواری سیاسی، یاسایی و ئاینیدا دانی پێیایاندا ناوه. ئه‌وه‌ی به‌غدا له دوای رێفراندۆمهكهی 25ی ئهیلوول له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان ده‌یكات پشت كردن له‌و پێوه‌ر و نرخانه‌یه، كه ئه‌مه‌یش ده‌سه‌لمێنێت به‌غدا هێشتا دووره له تێگه‌یشتنی ئاشتییانه و دیالۆگ و هێشتا هه‌ر له بازنه‌ی شه‌ڕ و زۆرداریدا ده‌سووڕێته‌وه. بۆیه
ئه‌و به‌رپرسانه كه ئێستا حكومی به‌غدا ده‌كه‌ن هه‌مان عه‌قڵی ملیتاریستی شه‌ڕخوازه گوایا یه‌كگرتوون له دژی كوردستان به‌ڵام ئه‌م یه‌كگرتنه ته‌نیا بۆ چه‌ند ده‌نگێكی زیاتر و هێقم كردنی پێگه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه، ئه‌گینا له نێو ئیداره و به‌رپرسانی به‌غدادا چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێتر بڕوایان به یه‌كێتی عێراق و ده‌ستووری عێراق و پێكه‌وه ژیان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر بۆیان بڕه‌خسێت دووباره كورد كیمیاباران ده‌كه‌ن و سه‌ری كورد ده‌بڕن.
هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه كێ و چه جۆره عه‌قڵیه‌تێك بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، بێگۆمان بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی مافێكی سروشتی هه‌ر نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كه، به‌ڵام كورد به ویستی خۆی خواستی چاره‌نووسی خۆی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا دیار بكات، كه ئه‌نجامه‌كه‌یشی نان بڕین و هه‌ڕه‌شه كردن له كورد بوو. كورد زۆر باشی كرد و ده‌بوایا زووتر بڕیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی دابا. ئه‌م بابه‌تانه هه‌موویان به لایه‌كه‌وه، شتی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره له عه‌قڵه ژه‌نگ گرتووه‌كه‌ی به‌غدا دوای ئه‌نجامدانی رێفراندۆم به‌رهه‌م هات. یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و عه‌قڵه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر رێفراندۆم داوه و ئه‌و كه‌سانه‌یش پشتگیری‌یان له‌و بڕیاره كردووه سزا ده‌ده‌ن به‌ڵام دوژمنی گه‌لی كورد نین؟
ئه‌رێ كێ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێفراندۆم دا؟ باشه رێفراندۆم بۆ ئه‌نجام درا؟ ئایا بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی رێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بیرۆكه‌ی تاكه كه‌س یا تاكه حزبێك بوو؟
ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێفراندۆم داوه، پارت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بووه، ئه‌م پارت و لایه‌نانه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، ئه‌گه‌ر ویست و داواكاری گه‌لی كوردستان نه‌بایا و ئه‌گه‌ر گوشاری گه‌لی كوردستان نه‌بایا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌توانی بڕیارێكی له‌و جۆره ده‌ربكه‌ن. ئه‌وه گه‌لی كوردستان بوو كه گوتی: چی دیكه نامه‌وێت به بن ده‌ستی بژیم و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیم ده‌وێت. دوای ئه‌م ویست و داواكارییانه‌ی گه‌لی كوردستان خۆ نه پارتییه‌ك یا نه حزبێت و یا سه‌ركردایه‌تی سیاسیش ناتوانێت بڵێت ئه‌م داواكارییهت به‌جێ نییه و جێبه‌جێ ناكه‌م. ئه‌گه‌ر پارتییه‌ك، حزبێك یا سه‌ركردایه‌تییه‌ك داواكاری گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌یه ناكات و گه‌ل و كۆمهڵگهیش قه‌بووڵی ناكه‌ن.
به‌غدا و به‌رپرسانی به‌غدایش ئه‌م راستییه زۆر باش ده‌زانن، به‌ڵام تاكتیكهكهی مالێكی دووباره ده‌كه‌نه‌وه، مالێكیش كاتێك بوودجه و مووچه‌و قووتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی ده‌یگوت من زیاتر دڵسۆزی گه‌لی كوردستان‌م. به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه مالێكی چه‌نده تینوی خوێنی كورده.
ئیداره‌ی به‌غدا به‌و عه‌قڵه ژه‌نگ گرتووه‌ی خۆیه‌وه، ده‌وێت یاری به عه‌قڵی كورد و كوردستانیان بكات. به‌ڵام له نێوان عه‌قڵی ژه‌نگ گرتووی به‌رپرسانی به‌غدا و عه‌قڵی كورد و كوردستانیاندا جیاوازی زۆر هه‌یه. مه‌به‌ست و ئارمانجی به‌غدا له‌م جۆره قسه و لێدوانانه هاندانی خه‌ڵكی كوردستان له دژی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه عه‌قڵه ژه‌نگ گرتووه‌كه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا به‌كرێ دراوه‌ته تاران، چونكه له دوای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی بۆ ناكۆكی خستنه نێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و گه‌لی كوردستان داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی به‌غدا هێشتا وا ده‌زانن كه كورد ساوایه و له سیاسه‌ت و درۆ بێ عهیارهكانی به‌غدا تێ ناگات. باشه تۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان سزا ده‌ده‌ی، خۆ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه وه‌كو مه‌لێكه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئێوه هاورده كرا‌و نییه، رۆڵه‌ی كوردستانه و زۆرینه‌ی ره‌های گه‌لی كوردستان به نوێنه‌ر و ئیراده‌ی بێ قه‌ید و شه‌رتی خۆی دایده‌نێت. كورد و هه‌موو پێكهاته ئه‌تنیكی و ئاینییه‌كانی كوردستان سه‌رۆك بارزانی به سه‌رۆك، نوێنه‌ر، بڕیارده‌ر، پارێزهرو ئیراده‌ی خۆی قه‌بووڵ كردووه. تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌م ئیراده‌یه سزا بده‌ی، ئه‌مه به‌مانای سزادانی خۆدی گه‌لی كوردستانه، تۆیش ئه‌گه‌ر ببی به گالیله یا ئه‌گه‌ر ببی به حه‌زره‌تی مه‌هدی هیچ كوردستانییه‌ك بڕوات پێ ناكات، چونكه مێژووه‌كه‌ت و ههڵسووكهوتت له به‌رامبه‌ر كوردستانیان ئه‌وه‌نده پڕه له درۆ و ئه‌زموونی تاڵ و زڵم كردن كه ئاوی زه‌م زه‌م و كهوسهریش خاوێنی ناكاته‌وه.
تۆی تۆتالیتاریستی ره‌گه‌ز په‌ره‌ست كه بڕوات به پێكه‌وه ژیان، مافی مرۆڤ، ئازادی و یه‌كسانی، مافی چاره‌نووسی گه‌لان و دیموكراسی نییه و دیالۆگ و گفتوگۆ ره‌د ده‌كه‌یه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ی كه كورد نازت بكێشێت و مل بۆ ههڕهشهكانت كه‌چ بكات؟ خه‌یاڵی خاوه.
تۆی میلیتاریستی به‌عسی كه بۆ له ناوبردنی كوردستان و كوردستانیان، كیمیاباران، ئه‌نفال و ته‌عریبت به‌كار هێنا و دواجار جیهادییهكانت هاندا هێرشی سه‌ر كوردستان بكه‌ن و قوت و نانی كوردستانیانت بڕی، چاوه‌ڕێ ئه‌وه ده‌كه‌ی ئه‌و كوردستانییانه كه هێشتا برینه‌كانیان سارێژ نه‌بوونه، فرێوی درۆ و ده‌له‌سه‌كانی تۆ بخوات و بڕوات پێ بكات. هی هات ...
تۆی دواكه‌وتووی كۆنه‌په‌ره‌ست كه له دژی گه‌لی كوردستان خۆت پێشكه‌شی ئه‌و دوژمنانه‌ی خۆت كردووه كه تا دوینێ ده‌یانگوت تۆ له ئاست مندا نیت و به مۆخاتهبێت وه‌رناگرم، ده‌ته‌وێ به‌م هه‌ڕه‌شه و قسه پووچه‌ڵانه‌ی خۆت چۆك به گه‌لی كوردستان دابده‌ی؟ كوردستانیان چۆكیان بۆ ئه‌سكه‌نده‌ر، ههلاكۆ و سه‌دام و به‌غدادی دانه‌دا، پشتڕاست به له‌وی كه ئه‌و كوردستانییانه‌ی كه له مه‌رگ ناترسن و مه‌رگ لێیان ده‌ترسێت، چۆكت بۆ داناندهن، به‌ڵام به پشوو فراوانی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن. بێگۆمان سنوور و ئاستی پشوو فراوانی كوردستانیانیش هه‌یه، خوا نه‌كات ئه‌و سنوور و ئاسته ببه‌زێنرێت، چونكه ئه‌و كاته كوردستانیان كارته‌كانی خۆیان له دژی تۆ و داروده‌سته هه‌رێمییه‌كه‌ی تۆ به‌كار ده‌هێنن. كه ئه‌م كارتانه به‌كار هێنران، ئه‌و كاته تێ ده‌گه‌ن كه مافی دیاركردنی چاره‌نووس، دیموكراسی، ده‌ستوور، ئازادی، یه‌كسانی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه چییه.
كه كوردستان ده‌ست به به‌كار هێنانی كارته‌كانی خۆی كرد ئه‌و كاته تێ ده‌گه‌ی كه سزادانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به مانای له ناوچوون و فه‌نابوونی خۆت و ئه‌وانه‌یه كه عه‌قڵی تۆیان به‌كرێ گرتووه و عه‌قڵی خۆیانیش به كرێگیراوی شوێن و كه‌سانی دیكه‌یه.