جێبەجێكردنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر كوردستان، یەكەم ئیعترافی نێودەوڵەتیە بە سەربەخۆیی كوردستان و ئامانجی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستانیش بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەوەبوو.
دەوڵەتى عێراق بێت ئیعتراف بە سەربەخۆیی كوردستان بكات، ئێستا هیچ شتێك لە نێوان كوردستان و عێراق بوونی نەما.
بەڵام ئەوەندە دەڵێن، بەڵێی سەربەخۆیی خەڵكی كوردستان بۆ رزگاركردنی ئەرز و ئاسمانی كوردستان بووە.
ئێستا ئەرزی كوردستان ئازادە و لە ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەیە، ئەمرۆ سبەینێ ئاسمانی كوردستان رزگاری دەبێت و ئیرادەی گەلی كوردستان بریاری خۆی دەدات، دڵنیابن گۆرانكاریەكان لەگەڵ ئەوەی زۆر خێران لە هەمانكاتیشدا زۆر گەورەن.
فهرهاد محمد