ئەم رۆژانە رۆژی مێژوویی و یەكلاكەرەوەن ریفراندۆم موختەبەرەكەبوو،ئاشكرای كرد رۆژهەڵاتی ناوین دووگیانە و جیهان چاوەڕێی لەدایك بوونێكی نوێییە٠
ئەم ماوەیە هەڕەشەیەكی زۆر لەم دایكە دەكرێت و پێی دەڵێن ئەم منداڵە ناشەرعیە، هەروەكو پێش هەزاروچوارسەد ساڵ بە نەتەوەكەشیان دەگوت ناشەرعین و لە نەوەی جن وشهیتانن.
ئەو جەنگە دەروونیەى دهسهڵاتدارانى ناوچهكه لهگهڵ خهڵك و حكومهتى ههرێمى كوردستان، بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبێت هەندێك بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی لەسەر شانی خۆیان لادەن و هەندێكى دیكهیان بۆ ئەوەی بەرژەوەندیان تێك نەچێت و هەندێكیش بۆ ئەوەی نەبنە مامانی ئەم لەدایكبوونە و لەسەریان حیساب نەبێت بۆداهاتوو.
هەندێكیش بۆ ئەوەیانە لە دانوستانی داهاتوو لەگەڵ بەغدا كورد بە نهفهسى بەهێزی سەركەوتنی ریفراندۆم نەچێتە سەر مێزی گفتوگۆ و ترسی جارانی لە هەناودابێت،
كه له چیاكان زیاتر كەس پشتیوانمان نییە و دیسان شكستمان پێ دێنن! با خەڵك لە بەرامبەر ئەم جەنگە دەروونیە بەهێزبن، هەروەك بێ منەتانە دەنگی خۆیان بۆ رزگابوون لە كۆیلایەتی بێگانەدا، پشت بە دەنگ و ئیرادەی خۆمان و حیكمەتی رابهرى بوێری سەدەی بیست و یەك مەسعود بارزانی ببهستین .