Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:44

بۆچی په‌رله‌مانی عێراق و تورکیا و شورای ئێران ناتوانن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد بڕیارێک بده‌ن؟

بنه‌ما و تیۆره‌كه‌ بریتی بوو له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی توانستی بڕیاردانه‌كان به‌سه‌ر سێ سێكته‌ری
سالار محمد قادر
100%

تاوه‌كو ساڵی 1650ی زایینی كه‌ مۆنتیسكۆ په‌یدابوو، عه‌قلیه‌تی حوكمڕانی مرۆڤایه‌تی به‌ تۆتالیتارانه‌ و شمولییانه‌وه‌ لێیده‌خوڕی! به‌ڵام مۆنتیسكۆ تیۆری حوكمڕانی داڕشت و فه‌ره‌نسا دوای رێنیسانس و دواتر هه‌موو ئه‌وڕوپا و زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ سیسته‌می حوكمڕانییان دامه‌زراند.

بنه‌ما و تیۆره‌كه‌ بریتی بوو له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی توانستی بڕیاردانه‌كان به‌سه‌ر سێ سێكته‌ری (ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی: وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییی: مه‌حاكیمه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی: په‌رله‌مان)

له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان به‌ فیعلی ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ یه‌ك جودان و هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ و كه‌سایه‌تی و سه‌ڵاحییات و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه‌، حیزب و ئایدۆلۆجیا ته‌حه‌ككومیان پێ ناكات، هه‌ر ئه‌م سۆنگه‌یه‌شه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان به‌خته‌وه‌ر بن و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ناودا به‌رپا ببێ و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بێنه‌ ئاراوه‌ و ببنه‌ نمونه و سه‌رمه‌شقی هه‌موو دونیا.

له‌به‌رئه‌وه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ده‌توانن سه‌ربه‌خۆیانه‌ كێشه‌ی ریفراندۆم بتوێژنه‌وه‌ و قسه‌ و باسێكی ره‌وای له‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌توانن بڕیارێك به‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بده‌ن ئه‌گه‌ر چی سیاسه‌تی سیاسیه‌كانیش به‌لای به‌ژه‌وه‌ندی كورد نه‌بێ، په‌رله‌مانه‌كانیان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی راسته‌قه‌ینه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگاش پشتیوانی ئازادیی گه‌لانه‌، ریفراندۆمیش هه‌وڵێكی ئازادیخوازانه‌یه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا به‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن..من له‌ سه‌دا سه‌د له‌وه‌ دڵنیام.

به‌ڵام له‌ ئێرانی شوراگه‌ری، ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ یه‌ك جودا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و تیكه‌ڵ و پێكه‌ڵن و ته‌نانه‌ت مورشیدی ئه‌علای شۆڕش هه‌ژمونی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌دا هه‌یه‌ و فه‌توای ئایه‌توڵاكانیان وه‌كو ئایه‌تی قوڕئان سه‌یر ده‌كرێن و گۆڕانیان بۆ نیه‌. كه‌واته‌ په‌رله‌مان هه‌رچه‌ندی كۆ ببێته‌وه‌ و بڕیار بدات ناتوانێ له‌و فه‌توا و بڕیارانه‌ ئه‌وان ده‌رچێ. لێره‌دا په‌رله‌مان ناتوانێ وه‌ك په‌رله‌مانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ كێشه‌ و قه‌رار و ریفراندۆمی كورد بكۆڵێته‌وه‌ تا بتوانێ بڕیارێك بدات، ناتوانێ پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت بجولێته‌وه‌، تا ئێستاش عه‌قلیه‌تی سیاسیانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و شاسته‌ی دان به‌ مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابنێ بۆیه‌ شوری ئێران هه‌میشه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزی كورد ئیفلیجێكی بێده‌سه‌لاته‌ و ناتوانی بڕێارێك به‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌ربكات.

له‌ عێراقدا وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین په‌رله‌مانیكی ئایدۆلۆجی عه‌ره‌بی و شیعه‌گه‌ری-سوننه‌گه‌ریی بنده‌ستی شیعه‌گه‌ری و تائیفه‌گه‌رییه‌، په‌رله‌مانێك نیه‌ خاوه‌ن شه‌خسیه‌تی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌بێ، سه‌روه‌ریی بڕیاری له‌ده‌ستدا نیه‌، بۆیه‌ قه‌ت بڕیارێك نادات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێ، بگره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دژی كورد بڕیار ده‌ده‌ن، چونكه‌ په‌رله‌مانی عێراق عه‌قلستان نیه‌ به‌ڵكو خۆفرۆشستان و حیقدستان و كۆیله‌ستانه‌..ئێ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جروجامشستانه‌ هه‌ر دژی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێ.

له‌ توركیاش هه‌مان به‌زم هه‌یه‌ به‌ڵام به‌جۆێكی دی.. توركیا ئه‌گه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ و دۆزه‌كانی نێوه‌خۆیان مۆنتیسكۆیانه‌ هه‌ڵوێست و بڕیار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ كورد به‌ هه‌مان ئایدلۆجیای تۆرانیزم و كوردان توركانی شاخن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. بۆیه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێ رۆژێك له‌ رۆچان بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌ربكه‌ن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.