Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:36

دوای ریفراندۆم چی روو ده‌دات؟

هه‌ست ده‌كات 5 ملیۆن ئینسانی ساده‌ و ساف و بێ كێشه‌ كه‌ خاوه‌نی هه‌زاران نوژدار و دكتۆر و یاساناس و جیۆلۆجیست و بایۆلۆجیست و مێژووناس و كیمیاناس و زمانزان و جه‌
100%

1- كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌بیته‌وه‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك پارچه‌ خاكی تۆكمه‌ و ترسی دوو ئیداره‌یی و لێكپچڕان نامێنێ.

2- ئه‌و كوردانه‌ی پێیانوابوو دنیا به‌سه‌ر كورد كاول ده‌بێ جا له‌به‌ر دڵسۆزی بێ یا له‌به‌ر خیانه‌ت بێ یا له‌به‌ر مه‌رامی شه‌خسی بێ یا زه‌نده‌قیان له‌وه‌ چووبوو كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بازرگانییه‌كانیان لێ تیكده‌چێ، ئه‌و ترسه‌یان لێ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وجاره‌ توشی ئازاری ویژدان ده‌بن و هه‌ست به‌ جۆرێك له‌سه‌ر شۆڕی ده‌كه‌ن!

3- عێراق به‌خۆ دێته‌وه‌ كه‌ عێراقێكی فشۆڵی په‌ڕپوتی پڕ له‌ كێشه‌یه‌ و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات قه‌باره‌ و سه‌نگێكی پێشووله‌یی هه‌یه‌، ئیدی كورد نامینێ ببێته‌ مایه‌ی پشتیوانی و بڕبڕه‌ی پشتی قیت بكاته‌وه‌، هه‌ست ده‌كات 5 ملیۆن ئینسانی ساده‌ و ساف و بێ كێشه‌ كه‌ خاوه‌نی هه‌زاران نوژدار و دكتۆر و یاساناس و جیۆلۆجیست و بایۆلۆجیست و مێژووناس و كیمیاناس و زمانزان و جه‌نگاوه‌ر و زانای له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ شاخه‌كانی سه‌فین و هه‌ڵگورد و پیره‌مه‌گرون و بابه‌گوڕگوڕ خواحافیزیه‌كی یه‌كجاره‌كییان لێكردون و چیدیكه‌ نابنه‌ مایه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی سیاسیه‌كانیان له‌و ساتانه‌ی له‌لایه‌ن میلله‌تی خۆیان یا به‌هه‌ر سه‌به‌بێكی دی ته‌نگه‌تاو ده‌كرێن.

4- هه‌ست ده‌كه‌ن‌ كورد نمه‌كی كردون و ئه‌و نان و ئاوه‌ زوڵاوله‌ی له‌ تاڤگه‌ و كانیاوه‌كانیان خواردۆته‌وه‌ چه‌نده‌ لێیان حه‌رام بووه‌! چه‌ند سپڵه‌ و بێ نمه‌ك بوونه‌ به‌رامبه‌ر به‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌ دڵفره‌وانه‌.

5- هه‌ست ده‌كه‌ن ئیدی ده‌بێ له‌ ئاوه‌ تاڵه‌كه‌ی هۆڕی موعه‌ممه‌ره‌ و حه‌وێزه‌ بخۆنه‌وه‌ و له‌ لیتاوه‌كاندا پێشكه‌ بیانگه‌زێ!

6-  هه‌ست ده‌كه‌ن دونیا به‌س حوشتر و گوژاڵك نیه‌! هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی جوێینیان به‌ سه‌رۆك سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌دا و قسه‌ی نابه‌جییان ده‌كرد، چۆن بلاك لیست كراون و له‌ بازگه‌كاندا سنورداش ده‌كرێنه‌وه‌.

7- هه‌ست ده‌كه‌ن كوردستانێك له‌ ئارادایه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ جوانترین وڵاته‌كانی رۆژه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وانیش له‌ شین و شه‌پۆڕ و زنجیر وه‌شاندندا چۆن بونه‌ته‌ مه‌هزه‌له‌ی دونیا!

 دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و شتانه‌ ده‌كه‌ن ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئاوازی ره‌بابه‌ و عه‌تتابه‌ و یایوممه‌ و یا یابه‌ و ئه‌سه‌ف هه‌ڵده‌كێشن كه‌ چۆن گه‌لیك سه‌د ساڵ برایه‌تیان ده‌نواند ئه‌وانیش كه‌ڵه‌گایی. ئه‌و وه‌ختی به‌ خۆیان ده‌ڵێن ..وه‌ڵا كاكه‌ ئیحنا كوننا غه‌ڵطانین!

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.