پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، (٧١) ساڵ تەمەنی پڕ شانازی و دەسکەوتی مێژوویی تەوا کرد و، بووه یەکێک لە دێرینترین پارتی سیاسی، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش، پارتی تا ئه‌مڕۆش کە ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته (٧١)ساڵ، رۆژ به رۆژ فراوانتر و به هێزتر و ده‌ستكه‌وتی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ گه‌لی كوردستان تۆمار ده‌كات و هه‌میشه خوێندنه‌وه‌یی بابه‌تیانه‌ی دوورمه‌ودای بۆ پرسه‌كان كردووه و، ژیرانه هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و ترۆپكی سه‌ركه‌وتن، كه له ڕۆژی ۱٦ی ئابی ۱۹٤٦ بە ڕێبەرایەتی (مستەفا بارزانی) دامەزرا و بووه بەدیهێنەری بزافی ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵیى بۆ باشوورى کوردستان و، ئه‌مڕۆش بۆته هەڵگر و پێشه‌نگی درووشمی سەربەخۆیی و مافی چارەنووس و ڕێبەرایەتی پرسی ڕیفراندۆم و بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و هێنانه‌دى خه‌ونى وهدى نه‌هاتووى چه‌ندین ساڵه‌ى گه‌لى كوردستان.
(نێچیرڤان بارزانى) جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش له په‌یامێكیدا، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، روو له کادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتى و، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كوردستان لەم یادە پیرۆزەدا بەڵێنی بەردەوامی و سووربوونى لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەى شه‌هیدان دووپات کرده‌وه تا هێنانەدی ئاواتەکانیان و خەونی دێرینەی گەلەکەمان لە کوردستانێکی سەربەخۆیی ئاشتیخواز و گەشەسەندوودا به‌تایبه‌ت كه ئێستا ناوچەكە بۆتە داكەمارانەی كێشەكان و، گه‌لى كوردستانیش له‌سایه‌ى خه‌باتى (٧١) ساڵه‌ى پارتى و ده‌سكه‌وته‌كانیدا بە ئارامی خۆیى بۆ كۆتایی عێراق و سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان ئامادە ده‌كات.
ئه‌وه‌ش به‌رئه‌نجامى خه‌باتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هه‌ناگاوه مه‌زن و گرنگه‌كانى حكوومه‌تى كوردستانه، كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و میدیاكانیش تێگەیشتنێكی زیاتر بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستان پەیدا بووە، ئەوەش هەمووی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە حكوومه‌تى كوردستان توانیویەتی مۆدێلێكی سەركەوتوو لەسەر مەسەلەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و ئاسایشی وزە و پێشكەوتنی ئابووری و پێكەوەژیان بخاتە ڕوو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەو دۆخە ناسەقامگیریەی كە هەیە، توانیویەتی سەقامگیریی خۆی بپارێزێت و بیسەلمێنێت كە بەشێكە لە كلیلی چارەسەر لە ناوچەكە دا بەشێوەیەكی سیاسی و ئاشتیانەش ئەو شتە دەستەبەر بكات كە سەدان ساڵە گه‌لى كوردستان لە پێناویدا شۆڕش ده‌كات و قوربانییك كەموێنەى بۆ ده‌دات