حزبێكی سیاسی توركیا رایگه‌یاندووه ، ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌ردۆغانی له‌سوریا گیرۆده كردووه‌و ده‌بێته ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ وڵاته‌كه و سه‌رۆكه‌كه‌ی.
نوێنه‌رانی حیزبی وه‌ته‌ن له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێن: ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین له پاڵنانی توركیا تا بكه‌وێته نێو ته‌ڵه‌وه، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها توركیا راده‌كێشن، به‌ڵكو سه‌رۆكه‌شی ده‌خه‌نه نێو ته‌ڵه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌و سیاسییه‌كانی دیكه‌ی تورك، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئهمریكاو ئیسرائیل بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ سوریا، پاڵ به توركیاوه ده‌نێن و هانی ده‌ده‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا ناكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / نۆڤوستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.