Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:55

گوڵبژێرێک لە بیرەوەرییە جوانەکانی ڕۆناڵدۆ

هه‌ستێكی نایابم هه‌بوو كاتێك زانیم خه‌ونم به‌ره‌و به‌دیهاتن ده‌چێت
کوردستان TV
100%


له‌باره‌ی یه‌كه‌م بیره‌وه‌ری ‌و یادگاری سه‌ره‌تای پیشه‌گه‌ربوونی، ڕۆناڵدۆ دالیمای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كی زۆر تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌موو شتێكی كاروانی یاریكردنم له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ باش له‌بیره‌. بیرمه‌ چۆن هه‌ستێكم هه‌بوو ئه‌وكاته‌ی گه‌شه‌م كردو بوومه‌ یاریزانێكی موحته‌ریف له‌یانه‌ی كرۆزیرۆ، هه‌میشه‌ خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو ببمه‌ یاریزانێكی موحته‌ریف، بۆیه‌ هه‌ستێكی نایابم هه‌بوو كاتێك زانیم خه‌ونم به‌ره‌و به‌دیهاتن ده‌چێت، ساتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو! هه‌ردوو قاچم ‌و قۆڵ ‌و ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزین، پاشان یارییه‌كه‌ ده‌ستیپێكردو ورده‌ورده‌ ئارام بوومه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت لاوێكی ته‌مه‌ن (16) ساڵ بچێته‌ پاڵ یاریزانی له‌خۆی گه‌وره‌تر و رووبه‌ڕووی یاریزانی به‌ته‌مه‌نتریش ببێته‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا زه‌حمه‌ته‌، رۆناڵدۆی به‌رازیلی له‌باره‌ی ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ر ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یاریی ده‌كات، به‌مجۆره‌ روونیده‌كاته‌وه‌: له‌دڵه‌ڕاوكێ‌ و هه‌ڵچووندا بووم، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا گه‌شبین بووم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مویست یاریكردنم بوو به‌هۆی ترس‌ و گوشاری به‌رپرسیارێتییه‌وه‌، هه‌ستم به‌ سه‌رما ده‌كرد له‌ناو سكمدا، به‌ڵام خۆم هه‌میشه‌ ده‌مویست یاریی بكه‌م، بۆیه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌م تێپه‌ڕاند، به‌ر له‌ هه‌ر یارییه‌كیش یاریزانان هه‌میشه‌ هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك یاریی ده‌ستپێده‌كات بیر له‌ بابه‌ته‌كه‌ ناكه‌نه‌وه‌و مرۆڤ هه‌موو شتێكی بیرده‌چێته‌وه‌.

ڕۆناڵدۆ باش بیریه‌تی ‌و له‌یادی ناچێته‌وه‌، كه‌ چی له‌ یه‌كه‌م مووچه‌ی كردووه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: له‌بیرمه‌، له‌بیرمه‌ یه‌كه‌م مووچه‌م به‌ ته‌واوه‌تی دایه‌ دایكم ‌و ئه‌ویش ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه‌ی به‌ته‌واوی چاككرده‌وه‌ كه‌ من له‌سه‌ری ده‌خه‌وتم تا شوێنێكی باشترم هه‌بێت بۆ نووستن، به‌ڵام براكانم‌ و باوك‌ و دایكم سیسه‌می خۆیانیان هه‌بوو. دیارده‌كه‌ په‌شیمان نییه‌ له‌وه‌ی پیشه‌ی تۆپی پێی هه‌ڵبژاردووه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات رێكوپێك ‌و خاوه‌ن دیسپلین بووه‌ له‌تۆپی پێدا، بۆیه‌ هه‌موو شتێكی به‌باشی بۆ چۆته‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆر له‌وه‌ باشتر بووه‌، كه‌ پێشبینی كردووه‌. 

هەوراز کاوە
ماوێتی...
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.