خانمه گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر " په‌رواز حوسێن " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی و له ژێر ناوی " من جهمالهك " بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی " من جهمالهك " له لایه‌ن شاعیرێكی عه‌ره‌ب به ناوی " حه‌مه‌د غه‌ریب شه‌مه‌ری " تێكسته‌كه‌ی نوسراوه و هونه‌رمه‌ند " ئه‌حمه‌د حه‌داد " ئاوازی بۆ داناوه و " گۆران سالح " ی هاوسه‌ری په‌رواز كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه ، به پێی زانیارییه‌كان كاره‌كان ئه‌م كلیپه ته‌واو بووه و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه بڵاوبكرێته‌وه .
گۆران سالح جگه له‌م كلیپه كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ی پێشوتری په‌رواز ئه‌نجامدابوو ، پێشتریش ئه‌م دوو هاوسه‌ره ژماره‌یك كلیپ و گۆرانی‌یان به شێوه‌ی دوێت و به یه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه .
جێی باسه ، نزیكه‌ی یه‌ك مانگه " په‌رواز و گۆران " به مه‌به‌ستی كلیپكردنی ئه‌م گۆرانییه تازه‌یه چوونه‌ته وڵاتی توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.