له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا ، بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا گەورەترین كتێبی (سینۆهە) بە زمانی شیرینی كوردی لە سێ بەرگی جوان و رەنگیندا بە تیراژی 1000 دانه له لایه‌ن ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەدیبان لە سلێمانی چاپكرا ، كه هه‌ریه‌ك له " جه‌بار عه‌بدولكه‌ریم ره‌سول و زاهیر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د " كاری وه‌رگێرانیان بۆ كردووه .
ده‌رباره‌ی به چاپگه‌یاندنی ئه‌م كتێبه ، له به‌راییدا رونكراوه‌یه‌ك هاتووه ده‌لێت ، ئێستا ساڵی 1364 سەدەی چواردەیەمی ئیسلامیە، بڕوا ناكەم تا كۆتایی ئەو سەدەیە پەڕتووكێك بڵاو بكرێتەوە كە بتوانێت لە بواری مێژووی وڵاتانی كۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێكدانەوەی كۆمەڵایەتی و دەروونناسیی ئەو مێژووە شان لە شانی ئەو پەرتووكە بدات كە 1350 ساڵ پێش لە دایكبوونی مەسیح نووسراوە .
ەكێك لەبەشە سەرسووڕهێنەرەكانی ئەو كتێبە ئەوەیە كە لە میسری كۆندا فیرعەونەكانی میسر بە دەستی پزیشكەكانیانی خۆیان دەكوژران ، ەشە سوودبەخشەكانی دیكە كە لە پەرتووكەكەدا هەیە پەیوەندیی بە گەشەكردنی زانستی پزیشكیەوە هەیە لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی ولاتی میسر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.