"گۆرانییه‌ك له دڵمایه " ناونیشانی دیوانی دووه‌می شیعره‌كانی نووسه‌ر و شاعیر ئازا حه‌سیب قه‌رداغی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نیاز وایه له رۆژی ۱۳/ ۷/ ۲٠۱۸ له یادی دووه‌م ساڵڕۆژی كۆچی دوایی " ئارا " ی جوانه‌مه‌رگی كوڕیدا، بگاته كتێبخانه‌كان و له مهراسیمێكیشدا به واژوی خۆی پێشكه‌شی ئازیزانی بكات.
دیوانه‌كه قه‌واره مامناوه‌ندییه، ۲٤۲ لاپه‌ڕه‌یه، تابلۆی به‌رگه‌كه‌ی كاری هونه‌رمه‌ندی پایه‌داری رۆژئاوا " لوقمان ئه‌حمه‌د" ه. كاك "ئه‌ژی " دیزانی به‌رگ وناوه‌وه‌ی كردووه و له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات به تیراژی ٥٠٠ دانه چاپ ده‌كرێ.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.