سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری ناوداری فارسی "سوهراب سپێهری " له ژێر ناوی ( هه‌شت كتێب ) ، له لایه‌ن نووسه‌ری كورد " توانا ئه‌مین " وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی .
نووسه‌ری كورد " توانا ئه‌مین " له تازه‌ترین پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بی خۆیدا ، توانی كۆ به‌رهه‌می شاعیری ناسراوی ئێرانی كه بریتین له هه‌شت كتێبی شیعری له ژێر ناوی " هه‌شت كتێب " له فرسییهوه بخاته سه‌ر زمانی كوردی .
توان ئه‌مین ئاشكرئایدهكات ،سوهراب بۆ دنیای نوێ و به تایبه‌تی بۆ دنیای ئێستای كوردی زۆر پێویسته ،چونكه شیعره‌كانی گله‌ییه‌كی زۆر تونده له ژیانی مرۆڤی نوێ له زیاد به‌كاربردن ، ئیسرافی نه‌ك ته‌نیا له شته ماددیه‌كان به‌لكو له شته مهعنهوییهكانیش ، له دنیای ئه‌م شاعیره‌دا دۆراو و سه‌ركه‌وتوو نییه و زه‌وی بۆ هه‌مووانه .
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ریه‌ك له مامۆستا " خالید فه‌تحی " و " هاوبیر كامه‌ران " پێیدا چوونه‌ته‌وه و وهرگێرانهكهیان به‌راورد به ده‌قه فارسییهكهوه كردووه ، ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه له كۆتاییدایه و ئاماده ده‌بێت بۆ چاپ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.