ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی فیدراڵ داوای له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه دۆسیه‌ی نه‌وتی راده‌ست بكات و بیخانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
ره‌حیم ده‌راجی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێو دهوڵهتیییهكان په‌یوه‌سته به مافی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: له كاتی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا داوای نه‌كردووه دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان راده‌ستی ئه‌وان بكرێت و بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی،چونكه له كاتی ئێستادا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.