ئه‌مڕۆ له دێی خهرپی ژوور‌و له قه‌زای ئاكرێ پیاوێك كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه هه‌ڵساوه به سوتاندنی ماڵه‌كه‌ی خۆی و هه‌ر چوار منداڵه‌كانی.
له‌مباره‌یه‌وه رائید فراس یاسین به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی له ئاكرێ له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: 3 له منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك كراون به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری .
گوتیشی: باری ته‌ندرووستی منداڵه‌كان ناجێگیره‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و باوكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.