Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:24

تا ئێستاش به‌ هه‌زاران که‌س له‌ دانیشتووانی موسڵ بێسه‌روشوێنن

چه‌كدارانی داعش زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌سی سڤیلی شاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌رسه‌ر كردبوو
تا ئێستاش به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی موسڵ بێسه‌روشوێنن
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پله‌ باڵای عێراق ده‌ڵێت هه‌تا ئێستاش كه‌ موسڵ ئاوه‌داون كراوه‌ته‌وه‌ و دانیشتووان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانه‌ی شاره‌كه‌ بێسه‌روشوێنن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ پله‌ باڵایه‌ی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: پێش ئازادیی موسڵ چه‌كدارانی داعش زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌سی سڤیلی شاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌رسه‌ر كردبوو كه‌ زۆرینه‌شیان به‌ ته‌مه‌ن گه‌نج بوون.

باسم ئه‌لهاجر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ نادیار ماوه‌ته‌وه‌ و دوای ئازادكرانی موسڵیش حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو تونێله‌ ده‌ستكرده‌كانی داعش و بنكه‌كانی ئه‌وان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا گه‌ڕاون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ بیاندۆزنه‌وه‌.

له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی دانیشتووانی موسڵه‌وه‌ داواكاریی دراوه‌ به‌ حكومه‌تی عێراقیی تا كه‌سوكاره‌ بێسه‌روشوێنه‌كانی ئه‌وان بدۆزنه‌وه‌. 

سادق ئه‌مین كه‌ باوكی 3 كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌ ده‌ڵێت: كوڕه‌كانی له‌ ساڵی 2015ـه‌وه‌ ونبوونه‌. 

هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر مه‌ككی كه‌ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی بێسه‌روشوێنن وتی: هێزه‌ عێراقییه‌كان تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پیشان نه‌داوین ده‌ریبخات ئه‌وان ماون یان شه‌هید بوون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.