Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:32

کریستیانەکان لە 81% لە عێراق کەم بوونەتەوە

زۆربەی پێكهاتەكانی عێراق بەرەو لاواز بوون دەچن
كریستیانەكان لە 81% لە عێراق كەم بوونەتەوە
کوردستان TV
100%

كۆمەڵەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە لە دوای 2003 زۆربەی پێكهاتەكانی عێراق بەرەو لاواز بوون دەچن و 81% كریستیانەكان كەم بوونەتەوە، ئێزدییەكانیش 18%  لە عێراق نەماون.
 

لە بەیاننامەیەكەدا كە لە لایەن كۆمەڵەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوكرایەوە،  ئاماری ترسناك لەبارەی كەمبوونەوەی پێكهاتەكانی عێراق ئاماژەی پێدراوە

لە بەیاننامەكە ئەوە خراوەتەڕوو كە كریستیانەكانی عێراق بە رێژەی 81% لە عێراق كەم بوونەتەوە، سابیئەكانیش بەرێژەی 94% ، ئێزیدییەكان بە رێژەی 18% لە عێراق كەمبوونەتەوە.

كۆمەڵەی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات كە هۆكاری لێدانی زەبر لە پێكهاتەكان، نەبوونی رێكاری ئەمنییە بۆ پاراستنی ئەو پێكهاتانە لە گرووپە تیرۆریستییەكان و گرووپەكانی تاوان .  كۆمەڵەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئەم دیاردەیە لە چەند مانگی رابردوودا رووی لە زیاد بوون كردووە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.