له‌ساڵڕۆژى ئازادكردنى هه‌ولێر لهیازدهى ئادار كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕاماڵینى ڕ‌ژێمى ڕووخاوى به‌عس پایته‌ختى كوردستان ڕزگار كرا، له‌م ڕۆژه‌دا ڕێكخراوى ماراسۆنى ئاشتى كوردستان نیو ماراسۆنى هه‌رێمى كوردستان به‌دروشمى به‌ره‌و ئاشتى و پێكه‌وه ژیان به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌به‌شدارى نزیكه‌ى 3 هه‌زار و 500 كه‌س به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌جۆری ڕاكردنى ( 2km – 5km -21km ) .
شوان عه‌زیز ئه‌ندامى رێكخراوى ماراسۆنى ئاشتى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌رى ده‌زگای سه‌ته‌لایتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ئه‌م چاڵاكیه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین وه‌ك یه‌كه‌مین كارى رێكخراومان، به‌و دروشمه‌ى ڕامان گه‌یاندووه كهبهپهیامى ئاشتى و پێكه‌وه ژیان ماڕاسۆن ده‌به‌ین به‌رێوه به‌به‌شداری ڕێژه‌یه‌كى باش له‌ته‌واوى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا و وه‌رزشوانان .
وه‌ك لهڕاگهیاندراوى رێكخراوى ماراسۆنى ئاشتى كوردستان هاتووه له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تا بهڕوارى 10ى مانگ ناونوسین بۆ به‌شدارى له‌ماراسۆن هه‌یه له‌پاركى سامى عه‌بدولره‌حمان له‌كاتژمێر 10 به‌یانى تا 10 شه‌و ستافى ناونوسینى ڕێكخراو له‌وێ ئاماده‌ییان هه‌یه، ڵه‌گه‌ڵى جانتاو درێس و ژماره ده‌درێت به‌به‌شداربووان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.