به‌پێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌كان كارگێریی میلانى ئیتاڵى به‌نیازه له‌بازاڕى هاوینه‌ى كڕین و فرۆشتنى یاریزاناندا، له‌به‌رنامه‌یدایه ئه‌ستێره‌یه‌كى پێشووى مانچسته‌ر یونایتد بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى یانه .
ئه‌ى سى میلان به‌وردى چاودێرى ئه‌ستێره‌ى هۆڵه‌ندى مه‌مفیس دیباى ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌كات ، پلانى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانێ به‌سه‌ركه‌وتوویی بیگوازێته‌وه ڕیزه‌كانى خۆى
یاریزانى ناوبراو له‌ئێستادا ئاستێكى باش نیشان ده‌دات ڵه‌گه‌ڵ لیۆنى فه‌ره‌نسى ، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه سه‌ركه‌وتنى باشى به‌ده‌ست هێناوه، له‌م وه‌رزه‌دا توانیویه‌تى 12 گۆل تۆماربكات له 37 یاریدا
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه ( دیباى) 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ دانراوه، تا میلان بتوانێ به‌ده‌ستى بهێنێت
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.