كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌رینه‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "پاش تێپه‌ڕبوونى ئه‌و ماوه زۆره به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و سه‌ره‌ڕاى رووخانى رژێمى به‌عس و پاشان هه‌ڵبژاردنى چوار خولى په‌رله‌مانى و دامه‌زراندنى چه‌ندین كابینه‌ى حكومه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان ژیانێكى پڕ ناخۆشى و زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌ستى خزمه‌ت و ئاوه‌دانیمان به به‌راوورد به پێش چه‌ند ساڵى ڕابردوو كورتتر بۆته‌وه. دواتریش هاتنه پێشى قه‌یرانى ئابوورى و شه‌ڕ له‌دژى تیرۆرستانى داعش یه‌خه‌ى پێ گرتووین ، كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر له توانا ماددى و ئابوورى و مرۆییه‌كانى كه‌م كردووینه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش به هۆى ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه ناجێگیره‌ى كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆمان هاتۆته پێش و په‌یوه‌ندیه‌كانمانى بۆ لاوازترین ئاست هێناوه‌ته خواره‌وه و گووشاره‌كانیان له‌سه‌رمان چه‌ند هێنده توندتر كردووه، دیاره ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى هه‌ر تاكێك درووست كردووه".
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: "خۆڕاگریی كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان سنوورى دیاریكراوى خۆى هه‌یه‌و هه‌تا بێت بارودۆخه‌كه ڕوو له هه‌ڵاوسانى زیاتر ده‌كاو له گرێژنه ده‌رچوونیشى ئه‌گه‌رێكى دوور نیه، بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا له‌كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌رچى زووه به‌ده‌م داواكاریه‌كانى شه‌قام و مووچه خۆرانه‌وه بچن و ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌ستى ئاوه‌دانى بگه‌یه‌ننه هه‌موو جێیه‌كى خاكى كوردستان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.