دوابه دواى په‌سند كردنى بودجه‌ى ساڵى 2018 ى عێراق، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران،كه به‌بێ كورد په‌سندكرا، وه‌ك ناڕه‌زایى له به‌شه بودجه‌ى ته‌رخانكراوى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بایكۆتى دانیشتنى دوا كۆبوونهوهكهیانكرد .
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فیسبوك له راگه‌ێندراوێكدا دوا هه‌ڵوێستى خۆى بۆ راى گشتى ئاشكرا ده‌كات و پابه‌ندبوونى خۆى به بڕیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی ھەرێمی کوردستان
لەماوەی رابردوو چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامدا زۆرترین بەرگریمان کرد لە مووچەی گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێم. سەرەرای ئەوەی کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی کۆژمەی شایستە داراییەکانی ھەرێم کردوەو لە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتێکە دەقێکی یاساییم پێشنیارکرد بۆ ئەوەی پشکی کورد لە یاساکە ببێتە نۆ ترلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار، بەڵام نە حکومەت و نە کوتلەی ھاوپەیمانی رازی نەبوون پشکی کورد چاک بکەنەوە، بۆیە پێویست دەکات بۆ ھەموو پارتە سیاسێکانی ھەرێم و خەڵکی تێکۆشەری ھەرێم روون بێت کە بڕیاری سیاسی ھەیە بۆ لاوازکردنی ھەرێم و سەپاندنی ئابڵۆقەی ئابووری زیاتر بەسەر چین و توێژەکانی ھەرێم.
ئەوەی لە تواناماندە بووە وەکو ئەرکی پەرلەمانی و خەباتی سیاسی ناو پەرلەمان کەمتەرخەمیمان نەکردووەو ئێستا ئەرکی سەرکردایەتی حزبە سیاسێکانی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمە بۆ تاوتوێکردنی ھەر ئەگەرو بڕیارێک کە پێیان باشە، کورد یان بەشێکە لەم دەوڵەتی عێراقەو پێویستە وەکو ھاووڵاتی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ مافەکانی بکرێ، یان نابێ قبوڵ بکرێ مافەکانی پێشێل بکرێ لە یاساکانی عێراق.
ھەر بڕیارێکیش کە ببێتە بڕیارێکی کوردستانی، بەندە وەکو نوێنەرێکی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبم پێوەی. وەرگرتنی ھەڵوێستی سیاسی کوردی لەم ساتەوەختە مێژوویەدا لەسەر قووتی خەڵکی ھەرێم و مافە دەستورێکانی ھەرێم ئەرکی ھەموو کەسولایەنێکە.
مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
٢٠١٨/٣/٣
بەغداد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.