مرۆڤ چۆن ده‌توانێت بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك له نێو ئۆتۆمۆبیل بژیت ،هاوڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی خانه‌نیشینكراو دوای ئه‌وه‌ی ناچار بوو له بارودۆخێكی خه‌راپی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی له نێو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی بژیت ئه‌مه‌ش بۆ چیرۆكی مه‌رگه‌سات ده‌گه‌رێته‌وه.
ئه‌م هاوڵاتییه ناوی(هۆرست. س) ه ته‌مه‌نی (68)ساڵه له نێو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی كه‌له جۆری (ئۆپل كۆرسا) له شاری زولینگز ده‌ژیت ، هه‌رله‌وێ ده‌خه‌وێت و ده‌خوات ، هه‌موو پێداویستیه‌كانی وه‌كو جلوبه‌رگه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانی له نێو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی داناوه ، ئه‌م خانه‌نشینكراوه له كۆتایی ساڵی 2015 دوای ئه‌وه‌ی له خانووه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت ، چونكه توانای نیه كرێی خانووه‌كه بدات.
هۆرست به‌چه‌ندین شێواز هه‌وڵیدا خانووه‌ێك بۆ خۆی دابین بكات به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێسوود بوو، ئه‌م خانه‌نشینه نه ناونیشان نه ژماره‌ی مۆبایلی هه‌یه ، ته‌نیا ژماره‌ی بانكی هه‌یه كه له‌م رێگایه موچه‌كه‌ی كه بڕه‌كه‌ی(950) یۆرۆیه و دوا شتی ژیانی شارستانییه به ئه‌ڵمانیای ده‌به‌ستێته‌وه .
هۆرست .س ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له پێش ماركێتی گه‌وره‌ی خوارده‌مه‌نی راده‌گه‌رێت ، كه‌هه‌رله‌وێش خوارده‌مه‌نی خۆی ده‌كڕێت ، به‌ڵام بۆ ئاو ده‌ست ده‌چێته شوێنێكی چۆله‌وانی ، بۆ سه‌ر شوستن هۆرست شوێنێكی سه‌یری هه‌ڵبژاردوه ده‌چێته گۆرستان له‌وێ له ئاوده‌سته‌كان سه‌ری خۆی ده‌شوات .
جگه له‌ده‌ست دانی خانووه‌كه‌ی هۆرست خێزانه‌كه‌شی ماوه‌ی ( 16)ساڵه له‌ده‌ستداوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كور و كچه‌كه‌شی نه‌ماوه هیچ زانیاریه‌كی نیه به هه‌مان شێوه هیچ هاورێیه‌كی نیه ، به هۆی ته‌مه‌نیش تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه وه‌ك ئازاری قاچه‌كان و نه‌خۆش گورچیله ،چونكه شێوازی خه‌وتن له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی فراوان نییه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ زیاد بوونی نه‌خۆشییه‌كانی.
تا ئێستاش هۆرست به شێوازێكی سه‌یر به دوای خانوو ده‌گه‌رێت كه بریتییه له ئاماده بوونی له گۆرستان هۆرست ده‌ڵێت: له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج تا شه‌ش ته‌رم دێنه گۆرستان كه‌واته شوێنی ئه‌وان به تاڵ ده‌بێت.
له‌م رۆژانه‌ی داهاتوو كه‌شو هه‌وای ئه‌ڵمانیا زۆر سارد هۆرست .س ده‌ڵێت: جلوبه‌رگی گه‌رم له‌به‌رده‌كه‌م به‌وهیواییه‌ی له‌م ساردیه ده‌ربازبم.
سه‌رچاوه / D W ئه‌ڵمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.