Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:24

هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا هۆشداریی شەڕی تایفی دەدەن

حەشدی شەعبی به‌ هزرى شیعەگەری کار دەکات
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا دەڵێت، حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان دژی پێکهاتەکان و هزر جیاوازیی شیعەگەری کار دەکات، کە ڕەنگە بە هۆیەوە شەڕی تایفی سەرهەڵدەدات.

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا مزاحم ئەلحوێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ناوچەکانی ژێر دەستەلاتی حەشدی شەعبی لە ئەگەری سەهەڵدانی شەری تایفیدان، بە تایبەت ناوچەی زوممار  و دەروبەری."ئەو دەشڵێ "ئەوانەی کە داعش بوون، ئێستا دەگەڕێنەوە و خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن و هەرچیی خراپە بەسەریان دێنن."

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا نایشارێتەوە، کە حەشدی شەعبی لە دژی خەڵکی ئەو ناوچانە مامەڵەیەکی مەزهەبی لەگەڵ خەڵکی دەکەن و بە کەیفی خۆیان دەچنە نێو ماڵەکانیان، "خەڵکیش بێزار بوونە و پێدەچێ بەم نزیکانە شەڕێکی تایفی لە ناوچەکە روو بدات."

دەشڵێت، ئێستا بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە دروست بووە و پێدەچێت گرووپی دیکەی هاوشێوەی داعش دروست نبن و، دووبارە ببێتە ئەگەری ئەوە کە گرووپی تیرۆریستی لە ناوچەکە سەرهەڵبدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.