له شاری تاران له‌لایه‌ن سێ رێكخراوی جیهانییه‌وه سێ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به (محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی) مامۆستای ناسراوی ئه‌ده‌ب و مێژوونووسی كورد ده‌به‌خشرێت.
خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له رێكخراوه‌كانی یۆنسكۆ و رێكخراوی ئیسیسكۆ و رێكخراوی فاڕابی پێی ده‌به‌خشرێت و هۆكاری پێدانی ئه‌و 3 خه‌ڵاته‌ش وه‌ك باشترین توێژینه‌وه‌یه له جیهاندا له بواری ده‌ستنووسی كوردیدا.
مامۆستا محه‌مه‌دعه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردستانه و دانیشتووی شاری سلێمانییه، زیاتر له 65 كتێب و 500 توێژینه‌وه‌ی له كوردستان و عێراق و جیهاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه ، چه‌ندین ساڵیش له شاری به‌غدا قوتابی مامۆستا و زانای گه‌وره‌ی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بووه و وانه‌ی لێ فێر بووه، له توێژینه‌وه‌كانی موده‌ریسدا ھاوكار بووه.
له ساڵانی ڕابردوودا دوو كتێب و ده‌قی گرنگی ماشه‌ره‌ف خانم (مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان) و مه‌وله‌ی شاعیری ناسراوی كوردی چاپ و بڵاو كرده‌وه.
سه‌رچاوه / باس نيوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.