وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له دووه‌مین رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ئورده‌ن، ئه‌م وڵاته‌ی به سه‌نته‌ری سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سفكرد و هه‌روه‌ها به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی راده‌ستی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته كرد.
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ئورده‌ن 70 بارهه‌ڵگر و 56 مینی پاس و دوو فڕۆكه‌ی راهێنانی سه‌ربازیی راده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كه كرد.
خاتوو ڤۆنده‌رلاین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئورده‌نی وتی: ئێمه ده‌زانین كه ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن رووی ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت، هه‌ر بۆیه به‌ڕای ئێمه درووستكردنی په‌یوه‌ندیی متمانه‌پێكراو له نێوان ئێمه‌دا گرنگییه‌كی ئه‌تۆی هه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا وتیشی كه ئه‌ڵمانیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئورده‌ن و هه‌روه‌ها پشتیوانیی له‌م وڵاته له شه‌ڕی دژی تیرۆردایه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.