Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:17

پیته‌ر ساگان توانی براوه‌ی پێشبرکێکه‌ بێت

پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌به‌شداری سه‌دو سی و دوو پایسكلسواری به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


له‌میانی پاڵه‌وانیه‌تی بیبل چویسی كلاسیك بۆ پێشبركێی پایسكلسواری كه‌ ركابه‌ر‌یه‌كانی له‌شاری ئه‌دیلایید به‌رێوه‌ده‌چێت پایسكلسواری سلۆڤاكی پیته‌ر ساگان توانی براوه‌ی پێشبركێكه‌ بێت.

ئه‌و پێشبركێیه‌ وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای ساڵانه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی ركابه‌ری توند له‌نێو پایسكلسواره‌كان له‌كۆتاییدا پیته‌ر ساگان توانی نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكات و براوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ بێت كه‌ ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی په‌نجا كیلۆمه‌تر و نیو بوو.

 پێویسته‌ بوترێـت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌به‌شداری سه‌دو سی و دوو پایسكلسواری به‌رێوه‌چوو كه‌ له‌نێویشیان حه‌وت پاڵه‌وانی پێشووی تیابوو. 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.