Erbil 31°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:16

قه‌له‌ ڕه‌ش گه‌یشته‌ نیپاڵ

له‌ 5 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شكاریكردووه‌
کوردستان TV
100%


فیلمی دیكۆمێنتاری  كوردی " قه‌له‌ ره‌ش " بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌ فیستیڤالێكی جیهانی له‌ وڵاتی نیپاڵ  له‌ پێشبڕكێدایه‌ .

ده‌رهێنه‌ری فیلمی  (قه‌له‌ ره‌ش) شوكری محه‌مه‌د ئاشكرایده‌كات كه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و فیلمه‌ باس له‌ كاره‌ساتی شه‌نگاڵ و ئه‌و جینۆسایده‌ی له‌ ساڵی 2014 خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ دووچاری هاتن .

ناوبراو ده‌رباره‌ی ناوی فیلمه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ "قه‌له‌ ره‌ش " واته‌ شتێكی تاریك و ناخۆش ،كاتێك ئه‌و باڵنده‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنێكدا تێپه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك گومانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و شوێنه‌ رووبه‌رووی كاره‌سات ببێته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ئه‌و فیلمه‌ له‌ 5  فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شكاریكردووه‌ و خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، له‌ ئێستادا له‌ نیپاڵه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤالێكی جیهانی له‌ كێبركێدا ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری. 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.