شاعیری كورد (میرزا سه‌عدولڵا خه‌دیری) دوای ته‌مه‌نێكی زۆر له‌گه‌ڵ شیعر له‌ته‌مه‌نی (94) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خه‌دیری له ساڵی (1924) له گوندی هه‌جیجی شاری پاوه له دایك بوو، له ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه شیعری وتووه، خه‌دیری هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌تی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی (مین) ه‌وه ده‌ست و چاوێكی له ده‌ستداوه، له ته‌مه‌نی (40) ساڵی هێزی بیستنی له ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستی له شیعر وتن هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌م شاعیره كورده له دیوانه‌كانی خۆی له شاعیرانی وه‌ك ناڵی، مه‌وله‌وی كورد، بێسارانی، حافز‌و سه‌عدی شیرازی وانه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌و هۆنراوه‌كانی خۆی به دوو زمانی كوردی هه‌ورامی و فارسی له چوارچێوه‌ی مه‌سنه‌وی، غه‌زه‌ل و ڕووباعی نووسیوه.
شایانی باسه شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره له‌لایه‌ن (جه‌میل فاروقی) ه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه له ژێر ناوی دیوانی (میرزا سه‌عدولڵا خه‌دیری) له چاپ دراوه‌و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی كتێب كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕیوڕه‌سمی پرسه‌ی شاعیری هه‌ورامی (میرزا سه‌عدولڵا خه‌دیری) له مزگه‌وتی نووری مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.