Erbil 30°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 14:23

ئه‌و که‌شتییه‌وانه‌ی چووه‌ سه‌ر مانگ کۆچی دوایی کرد

یۆنگ له‌ ساڵی 1972پێی نایه‌ سه‌ر مانگ
کوردستان TV
100%


كه‌شتییه‌وانی ناسراوی ئه‌مریكی " جۆن یۆنگ " یه‌كێك بوو له‌ به‌ناوبانگترین كه‌شتییه‌وانه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا دنیای جێهێشت .

ئاژانسی ناسا ئاشكرایكردووه‌ " یۆنگ " له‌ ته‌مه‌نی 87 سالیدا كۆچی دوایی كرد ، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری مردنی ناوبراو بكات ، ته‌نها ماته‌مینی ئاژانسه‌كه‌ی بۆ كۆچی دوایی راگه‌یاندووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ "یۆنگ" 42 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی له‌ به‌رنامه‌ گه‌ردوونییه‌كان به‌سه‌ربردووه‌ و ته‌نها گه‌ردوون پێوێك بووه‌ چوه‌ته‌ ئاسمان .

جۆن یۆنگ له‌ ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ تیمه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی  كه‌ ژماره‌یان 12 كه‌س بوو پێی نایه‌ سه‌ر مانگ و كه‌ پارچه‌یه‌ك له‌ گۆشتی مانگای له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو، هه‌روه‌ها یۆنگ و گه‌ردوون پێوێكی دیكه‌ به‌ ناوی " چارلز دۆك" ماوه‌ی 16 میلیان به‌ ئۆتۆمۆبێل بڕی و زیاتر له‌ 200 پۆند نموونه‌یان له‌ خاك و به‌ردی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ كۆكرده‌وه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.