سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شارۆچكه‌ى قه‌لادزێ رایگه‌یاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11/12/2017 كۆمه‌لێك چه‌كدارى سه‌ربه سووپاى پاسدارانى ئێران به دوو ئۆتۆمبێلی سەربازییه‌وه هاتنە ناو شارۆچكه‌ى قەڵادزێى سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و بەناو بازاڕدا گەڕاون، به‌لام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى لێدوانى له‌م باره‌وه‌و نه‌داوه و هۆكارى هاتنى ئه‌و سهربازانهو ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌لادزێ بۆ كوردستان تیڤی هه‌واله‌كه‌ى پشت‌راست كرده‌وه و چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیی ئه‌و پاسدارانهشى ناردووه، كه تێیدا دیار ده‌كه‌وێت به دوو ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییه‌وه له‌ناو بازاردا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌وه مالپه‌رى (رۆژ نیوز) بلاوى كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سووپاى پاسدارانى ئێران به هاوكارى هێزێكى پاسەوانی سنووری عێراقەوە هاتونه‌ته شارۆچكه‌كه، كه ئه‌مه‌ش بووته جێگه‌ى سه‌رنجى هاولاتیان و هه‌ر كه‌سێكیش بە ئاشکرا وێنەی ئەو هێزەی گرتبێت یان ڤیدۆیی تۆمارکردبێت لەلایەن پاسەوانی سنووره‌وه، مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوەو وێنەو ڤیدۆیهکانیان سڕدراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.