Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:41

کۆشکی سپی: جێگه‌ی داخه‌ به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی دیداریان له‌گه‌ڵ مایک پێنس نه‌کردووه‌

به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بووه‌ كه‌ به‌یتولموقه‌دده‌سی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساند
Mike Pence
کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ نه‌بوونی به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا جێگه‌ی داخه‌.

وته‌بێژی مایك پێنس له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی ئاماده‌ نین له‌و ده‌رفه‌ته‌ كه‌ڵك وه‌رگرن بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه‌ ئه‌وا جێگه‌ی داخه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بێ هیوا نابێت و وه‌فدی ئاشتی ئێمه‌ بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌، شێلگیرانه‌ هه‌وڵده‌دات.

وه‌ك ده‌وترێت ئاماده‌نه‌بوونی به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی و له‌ناویاندا مه‌حمه‌د عه‌بباس بۆ دیدار له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بووه‌ كه‌ به‌یتولموقه‌دده‌سی به‌ فه‌رمیی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساند.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.