Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:17

ئه‌مریکا دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ک ده‌کات

چه‌كه‌كان بریتین له‌چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووك
کوردستان TV
#5 #7
100%

ئه‌مریكا بڕی ٣٦٤ ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌ وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و له‌ ساڵی ٢٠١٨ دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات.

عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا بڕی ٣٦٤ ملیۆن دۆلار راسته‌وخۆ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌ وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا له‌ ساڵی ٢٠١٨ دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت.

گوتیشی:  ئه‌و دوو لیوایه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ پڕچه‌كی بكات به‌ چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووك ده‌بن، چه‌كه‌ قورسه‌كانیش بریتین له‌ ٢٤ تۆپی دوورهاوێژ و هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازییان بۆ دابین ده‌كرێت، ئه‌مریكاش به‌ڵێنی به‌ هه‌رێمی كوردستان داوه‌ له‌ هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت، له‌ رێكخستنه‌وه‌ و راوێژپێدان به‌ پێشمه‌رگه‌ رۆڵی دیاریان ده‌بێت.

گوتیشی: ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ هه‌ر خۆشیان بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ هاوكاریكردنه‌كه‌ ده‌ده‌ن، بۆ نموونه‌ هه‌نگاریا، له‌ ئێستاوه‌ بڕیاریداوه‌ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه‌ و له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت جا هاوكارییه‌كان چ له‌ رووی پێدانی چه‌ك بێت یان له‌ رووی راوێژكارییه‌وه‌ بێت، ئه‌ڵمانیاش له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بڕیارێكی نوێ له‌سه‌ر هاوكاریكردن یان نه‌كردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.