Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:47

له‌ داقوق پێنج چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی کوژران و برینداربوون

بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شارۆچكه‌كه‌ راگه‌ێندرا
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق سێ چه‌كدار كوژران و دوو دیكه‌ش برینداربوون.

شه‌وی رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی داقوق له‌ نزیك پردی عوسمان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ ئاكامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوو لا سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌ ناوه‌كانی عه‌باس عومران و ئه‌حمه‌د عه‌ره‌ب و عه‌باس قادر كوژران و دوو كه‌سیش له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون و دوو كه‌سیشییان بێ سه‌رو شوێنن.

دوای هێرشه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ شارۆچكه‌كه‌ راگه‌ێندرا.

هه‌ر شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆبه‌ش له‌ گوندی قه‌لغانوی سه‌ر به‌ دوزخورماتو هێرشییان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و 12 چه‌كدارییان لێ كوشتن.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.