كۆسره‌ت ڕه‌سول گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكی دایه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١/١١/٢٠١٧ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
له‌مباره‌یه‌وه د.دارا ڕه‌شید له‌تیمی پزیشكی تایبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ڕایگه‌یاند: ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌مخۆری كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.