Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:19

بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی سعودییه‌: هه‌ڕه‌شه‌کان خه‌ونی گه‌لی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ناوبات

هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی باشتر له‌ فیدڕالییه‌تی ئێستای وه‌رده‌گرێت
کوردستان TV
100%

بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی سعودی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری خه‌ونی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ناوبات ، بارودۆخیش ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ پێش به‌رواری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم .

 دتۆفیق سه‌یف، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی سعودی ،بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تی: پێویسته‌ عێراق رێگایه‌كی ئاقڵانه‌ هه‌ڵبژێرێت ، پلان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ كوردستان دابنێت و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر

نووسه‌ره‌ سعودییه‌كه‌ ده‌شنووێت: هه‌ڕه‌شه‌كان خه‌ونی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ناو ناوبات ، بارودۆخیش ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ پێش 25ی ئه‌یلول، دوای ریفراندۆم به‌بێ هیچ گومانێك، هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی باشتر له‌ فیدڕالییه‌تی ئێستای وه‌رده‌گرێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.