پارێزه‌رانی شاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنن، ریفراندۆم مافێكی ده‌ستووریی كوردستانه و بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ لادانی نه‌جمه‌دین كریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نایاساییه.
پارێزه‌رانی هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزه‌رانی هه‌ولێر رایانگه‌یاند: ریفراندۆم مافێكی ره‌وا و ده‌ستووریی كوردستانه، چونكه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوو و مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی نه‌دا و له دیباجه‌ی ده‌ستووریشدا باس له‌وه كراوه، كه مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق به‌نده به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی هه‌ولێرده‌ڵێن: بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕالی عێراق له هه‌مبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، نایاسایی و ناده‌ستوورییه.
هه‌ر له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا ، پارێزه‌رانی هه‌ولێر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقیشیان بۆ لادانی نه‌جمه‌دین كریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به بڕیارێكی نایاسایی وه‌سف كرد.
كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.