جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به مالیكی ده‌ڵێ ، چیتر زێده‌ڕۆیی نه‌كات و له‌وه دڵنیا بێت كه گه‌لی كوردستان ڕێگه نادات ئه‌و و كه‌سی هاوشێوه‌ی ئه‌و پێی بگاته كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكیدا وه‌ڵامی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ:
ئه‌و وتانه له ده‌می كه‌سێك دێته‌ده‌ر كه له دیكتاتۆری و تاكڕۆییدا له مێژووی عێراق وێنه‌ی نه‌بووه و سه‌رچاوه‌ی وێرانی و نه‌هامه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌كانه. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوه عه‌ره‌بی له ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا كوشتووه ، ئیسرائیل نه‌یكوشتووه. ئه‌و نانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه، به‌ڵام ئیسرائیل هیچی له‌دژی كوردستان نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ،به جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ڵێ، كه چیتر زێده‌ڕۆیی نه‌كات و له‌وه دڵنیا بێت كه گه‌لی كوردستان ڕێگه نادات ئه‌و و كه‌سی هاوشێوه‌ی ئه‌و پێی بگاته كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێكی نووسینگه‌ی نووری مالكی له ڕۆژی 17ـی ئه‌یلوولی 2017 ، نووری مالیكی له دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گوتویه‌تی، ڕێگه نادات ئیسرائیلی دووه‌م له باكووری عێراق دروست ببێت.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.