Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:24

په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتی مووچه‌ کۆده‌بێته‌وه‌

له‌پێناو باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات ، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی له‌هۆڵی ماده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن.

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ئاگادارییه‌كدا داوا له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ده‌كات ، رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 18/9/2017، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ماده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی له‌پێناو باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئاماده‌كاری بۆ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.