Erbil 31°C یەکشەممە 27 ئەیلوول 16:14

بەغدا.. ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی "ڕۆژانی سەروەری" چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

100%

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی "ڕۆژانی سەروەری"ـی کۆماری عێراقەوە، لە ڕۆژی چوارشەممە تا شەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پشووی فەرمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 30ـی ئەیلوول تاوەکو ڕۆژی شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو، ئەوەش وەک پیرۆزڕاگرتنی "ڕۆژانی سەروەری" بۆ کۆماری عێراق.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.