Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 15:10

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێرایی با زیاد دەکات. پلەی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممە 6ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەی گەرما بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی دیکەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 43 42
سلێمانی 41 40
دهۆک 41 40
هەڵەبجە 43 43
چەمچەماڵ 43 42
زاخۆ 43 41
ئاکرێ 43 41
گەرمیان 47 45
پیرمام 40 39
حاجی ئۆمەران 30 30

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.