تۆڕی CBSـی ئەمریکی پەردەی لەسەر پشتی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لادا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران. بەپێی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، رۆڵی سەرەکیی هەبووە لە گۆڕینی بڕیارەکەی ترەمپ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕیCBSـی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە شازادەی جێنشینی سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە و داوای لێ کردووە دان بە خۆیدا بگرێت و هۆشداریی داوەتێ لە ئەنجامدانی خولێکی نوێی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، محمەد بن سەلمان نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بەو ئامانجانەی واشنتن دەستنیشانی کردبوون بۆ لێدانی ژێرخانی ئابووری و سەربازیی ئێران.
ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە ترەمپ لە رێگەی پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال) رایگەیاند، لەسەر داوای ئێران و وڵاتانی ناوچەکە هێرشەکەی راگرتووە، بەو مەرجەی گەرووی هورمز بە تەواوی بکرێتەوە و هەڕەشە ئەتۆمییەکانی تاران کۆتاییان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.