Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 09:56

عێراق دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەترین قاچاغچییەكانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەترین قاچاغچییەكانی ماددەی هۆشبەری لەسەر سنووری نێوان عێراق و سعوودییە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا یەکێک لە گەورەترین قاچاخچییەكانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا.

بەپێی بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جوولەی تۆمەتبارەکە ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا و لە نزیک دەروازەی سنووریی عەرعەر لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا.

لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا هەروەها بڕی 32 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری (کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا كە تۆمەتبارەكە بەنیازبووە بە قاچاغ بیباتە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ.

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان جەختیشی کردەوە کە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بووە بۆ وشککردنی سەرچاوەی دارایی تۆڕەکانی قاچاخچێتی.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تەواوی ڕێکارە یاساییەکان دژ بە تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.