Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 21:02

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کرد 

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە.

ڕۆژی یەکشەممە 14ـی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دەزگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بووژانەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.