هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پیرمەم کۆ دەبنەوە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند لە درێژەی کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ سێسەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمەم کۆ دەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان شاندی پارتی دیموکرات لە لایەن هۆشیار زێبارییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و پێک هاتووە لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح. شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە لە لایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت پێک هاتووە لە دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ڕێواس فایەق، نزار ئامێدی و ئامانج ڕەحیم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.