سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئه‌نفالکردنى بارزانييان له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌واميى زنجيره‌يه‌ک تاوان بوو بۆ شکاندنى ئيراده‌ى گه‌لى کوردستان و قڕکردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و کۆڵنه‌دانى کوردستانيياندا شکستى هێنا و بووه په‌ڵه‌يه‌کى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانييه‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە 31ی تەمووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی 42 ساڵەی جینۆسایدی 8000 بارزانی ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ چل و دوو ساڵ به‌سه‌ر تاوانى سامناکى ئه‌نفالکردنى هه‌شت هه‌زار هاووڵاتيى سڤيلى بێتاوانى بارزانيدا تێده‌په‌ڕێت. له‌م ياده خه‌مگينه‌دا، سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاکياندا داده‌نوێنين و به‌وپه‌ڕى ڕێز و وه‌فادارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "دايکان، خوشکان، هاوسه‌ران و خێزانه بارزانييه‌کان دواى ئه‌و کاره‌ساته، ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تييه‌کى بێهاوتا ژيان، ناچار بوون به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و ژيانێکى سه‌خت و دژوار بگرن. ده‌ستى ئه‌و دايکه دڵسۆزانه ماچ ده‌که‌م که به خۆشه‌ويستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان، منداڵه‌کانيان په‌روه‌رده و گه‌وره کرد".
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە "له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌کانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌کانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو ده‌که‌ينه‌وه. ئه‌رکى حکوومه‌تى عێراقه که هه‌رچى پێويسته بیکات بۆ به‌ديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌سوکارى قوربانييان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کردووە "ڕابردوو و ئازار و تاڵييه‌کانى ببنه په‌ند و وانه و هانده‌ر تا هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق پێکه‌وه به يه‌کترقبووڵکردن و ڕێزله‌يه‌کگرتن و لێبورده‌يى، ئاشتييانه و شکۆمه‌ندانه به ئازادى و سه‌رفرازى بژين و بێ جياوازى وڵات کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت".
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرزڕاگرتنی له يادى ئه‌نفالکراوانى بارزانى و ته‌واوى شه‌هيدانى کوردستان، ڕێز و پێزانينیشی بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکە، به‌هاناى بارزانييه لێقه‌وماوه‌کانه‌وه چوون و يارمه‌تييان دان، دەربڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.