بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە شکانی هێڵی گواستنەوەی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی دەکەن و ڕایگەیاند، ئەوەی دەبینرێت تەنیا پڕۆسەی تاقیکردنەوەی پڕۆژەیەکی نوێیە و دوای تەواوبوونی، ئاستی ئاو بۆ شارەکە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە گوایە هێڵی سەرەکیی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی شکاوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: هەندێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبووەتەوە کە گوایا هێڵی ئاوی دوکان - سلێمانی شکاوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاوی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەو کارەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، پڕۆسەی تاقیکردنەوەی (تێست) بۆریی پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی 1ـی ئاوی دوکان-سلێمانییە.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، پێدانی ئاو لەو هێڵەوە زیاد دەکات و خزمەتێکی باشتری هاووڵاتییان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.