Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 14:26

پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەی بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا سبەی دووشەممە لە تەواوی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاسایی بێت و پشوو نەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: سبەی دووشەممە لە تەواوی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

راشیگەیاند: هیچ هۆكارێكی ئەوتۆ نییە كە سبەی دووشەممە پشوو رابگەیەنرێت.

ئەم لێدوانەی پارێزگاری هەولێر لە كاتێكدایە كە لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەی دووشەممە پشوو راگەیەنراوە، بەهۆی زۆری بەفربارین و هاتنی سەرمایەكی بەتین و ناسەقامگیری كەشوهەوا.

لە شارۆچكەی چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها شارەدێكانی بیارە و تەوێڵە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە بۆ سبەی دووشەممە پشوو راگەیەنراوە.

هەروەها هەریەك لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەدین و بەغدا هەر بەهۆی سەرماوە سبەی دووشەممە پشوویان راگەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.